- لە رۆژى 1/3/1445 ساندرۆ بوتیچیلى (Sandro Botticelli)، نیگاركێشى ئیتاڵى له شارى فلۆرنسا له دایكبووه، له رۆژى 27/5/1510 له ته‌مه‌نى (65) ساڵى له شارى فلۆرنسا كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 1/3/1837 ئه‌یون کریانگا (Ion Creangă)، شاعیر و چیرۆکنوس و نوسه‌ری رۆمانی لە رۆمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 31/12/1889 لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى یاش لە رۆمانیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 1/3/1906 وجیه بارودى، شاعیرى سورى له شارى حما له دایكبووه، له رۆژى 11/2/1996 له ته‌مه‌نى (90) ساڵى له شارى حما كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 1/3/1954 رون هوارد (Ron Howard)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسى ئه‌مریكى له شارى دنكان له ویلایه‌تى ئۆكلاهۆما له دایكبووه، له ساڵى 1959 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
- لە رۆژى 1/3/1954 ئیبراهیم كوفحى، شاعیر و نوسه‌ر و ئهكادیمیستى ئه‌رده‌نى له شارى ئیربد له دایكبووه.
- لە رۆژى 1/3/1969 ساڵح ژاڵەناوی (ساڵح ئەحمەد کاکە عەبدوڵڵا)، ئه‌كته‌ر و شانۆكار و ده‌رهێنه‌رى كورد لە گوندی ژاڵەناوی سەربە ناحیەی مەیدان لە دایكبووە، له رۆژى 20/10/2019 لە تەمەنی (50) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچی دوایکردووه و له گوندى ژاڵەناو به‌خاكسپێردراوه، لە ساڵی 1986 لەبواری شانۆ و دراما وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە، وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر خاوەنی نزیکەی (40) بەرهەمی شانۆییە، وەکو ئەکتەریش بەشداری لە نزیکەی (10) کاری سینەما و درامادا کردووە، له فیلمى خوله‌پیزه و درامای گەردەلول وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شدارى كردووه، به‌رهه‌مێكى شانۆیى به‌ناوى (كۆرپه‌ى تاوان)ى بۆ فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆیى سه‌رشه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام مه‌رگ ڕێگه‌ى پێنه‌دا به‌رهه‌مه‌كه ببینێت.
- لە رۆژى 1/3/1974 ئیدریس عەلى (ئیدریس عەلى عەبدولقادر)، شاعیر و نوسەرى كورد لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە، خوێندنى سەرەتایى لە شارى هەڵەبجە تەواوکردووە، لە ساڵى 1988 بەهۆى کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە لە خوێندن دابڕاوە، لە دواى راپەڕینى 1991 گەڕاوەتەوە شارى هەڵەبجە و دەستى بەکارى هونەرى کردووە و لەگەڵ گروپى شانۆى شارەکە رۆڵى سەرەکى لە چەند شانۆیەکدا بینیووە، لە سەرەتاى ساڵى 2000 لە چه‌ند رۆژنامه و گۆڤارێك دەستەى نوسەران و بەڕێوەبەرى نووسین بووە ، لە ساڵى 2000 یەکەم کتێبى خۆى بەناوى (یاساى باخچەکەى ئێمە) کە دیوانە شیعر بووە بەچاپ گەیاندووە، زیاتر لە بوارەکانى (شیعر، رۆمان، گێڕانەوەى ئەدەبى، تەوەرى ڕەخنەیى و لێکۆڵینەوە) دەنوسێت، خاوەنى چەند بەرهەمێکى چاپکراوە.
- لە رۆژى 1/3/1987 كشا (Kesha)، ژنه گۆرانیبێژى ئه‌مریكى له شارى لوس ئه‌نجلوس له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له دایكبووه، له ساڵى 2005 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
- لە رۆژى 1/3/1990 نورس یكن، شاعیرى سورى له شارى حه‌له‌ب له دایكبووه.
- لە رۆژى 1/3/1994 جستین بیبر (Justin Bieber)، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رى كه‌نه‌دى له شارى له‌نده‌ن له ناوچه‌ى ئه‌ونتاریۆ له كه‌نه‌دا له دایكبووه.