Nikos_Kazantzakis.jpg

چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح

دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان رۆمانى (چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح) دەکات بە کوردى.

وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان لە کارو پرۆژەیەکی نوێدا رۆمانى (چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح) لەنوسینی رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و شانۆنوس و نوسه‌رى یۆنانی (نیکۆس کازانتزاکیس) و وەرگێڕانی نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (دلاوەر قەرەداغی) بڵاوبكاته‌وه‌.

چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح، یه‌كێكه‌ له‌ و شەش کتێبی نوێیه‌ى دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان كه‌ به‌مزوانه‌ بڵاوى ده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى رۆمانه‌كه‌دا هاتووه‌:

"باوکە گریگۆریس، منیش نوێنەری پەروەردگارم. منیش كتێبی پیرۆز دەخوێنمەوە. منیش جامی خوێن و گۆشتی عیسا بە دەستەوە دەگرم. بتەوێت و نەتەوێت منیش ڕێك هەروەك تۆم. هەڵبەتە تۆ دەوڵەمەندی و من هەژار. تۆ بۆ لەوەڕاندنی ڕەوەكەت چیمەنزاری سەوزت هەیە و منیش وەك یٔەوەی دەبینیت، یەك بست یٔەرزم نییە تا لە سەری بسرەوم. بەڵام بەوەشەوە یٔێمە هەردووكمان لەبەر بارەگای خودادا یەكسانین و چ باشتر كە من لەبەریٔەوەی برسیم، لە پەروەردگارمەوە نزیكترم. كەواتە یٔەگەر دەتەوێت وەڵامت بدەمەوە، یٔەوا دەنگت نزم بكەوە! ".

 نیکۆس کازانتزاکیس (Nikos Kazantzakis) له‌ چه‌ند دێرێكدا:

پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و شانۆنوس و نوسه‌رى یۆنانی

لە رۆژى 18/2/1883 لە شارى کاندى دورگەى کریت لە دایکبووە.

لە ساڵى 1945 تێکەڵ بە ژیانى سیاسى بووە و کراوەتە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى پارتى سۆسیالیست و پاشان بووە بە وەزیرى ڕووناکبیرى یۆنان.

لە ساڵى 1947 بۆ ماوەیەک نوسینگەى وەرگێڕانى کلاسیکى مرۆیى سەر  بە (یونسکۆ)ى لە فەڕانسادا بەڕێوەبردووە.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا پابەندى هیچ ئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو نەبووە، گیانى مرۆڤ دۆستى و ئازادى و خۆشەویستى و یەکسانى چینەکانى کۆمەڵگە ئامانجى ئەو بوون.

بەرهەمە دیارەکانى بریتین له‌: (داستانى (ئۆدیسە) ب شیعر، کە ٣٣ هەزار بەیتە، ڕۆمانى مەسیحى جارێکى دى لە خاچدراو، ڕۆمانى ئازادى یان مەرگ، رۆمانى دوا ختوورەکانى مەسیح، رۆمانى ئولیسیس، ڕۆمانى وێڵى ڕێى حەق، هەردوو ڕۆمانى (تودار بارا) و (باخى پەرژین) کە ڕاستەوخۆ بە زمانى فەره‌نسى نوسیونى، ڕۆمانى زۆرباى  یۆنانى.

لە رۆژى 26/10/1957 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى فرایبۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە