Choman.jpg

ئانتیفانیس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی هەشتدەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 ئانتیفانیس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی ئانتیفانیس

ئانتیفانیس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، کە  بە یەکێک لە نووسەرە  گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەوەیش وەکو ئەوانەی تر توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە.

ئانتیفانیس ،  لە ساڵی (408پ.ز) ، لە خێزانێکی هەژار و نەدار و کۆیلەی ئەو کاتەی ئەسینا لە دایک بووە ، و بە بنچینە خەڵکی خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینا نە بووە ، و دەربارەی ڕەچەڵەک گەڵێک ڕای جیاواز هەیە ، کە هەندێ سەرچاوە دەڵێن خەڵکی شاری مێژووی کیوس کە ئێستە دەکەوێتە سنووری پارێزگای بورسای تورکیا ، و بەڵام هەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن لە بنچینەدا خەڵکی شاری مێژوویی سمیرنایە کە پێی دەڵێن شاری ئەزمیری ناوەندی پارێزگای ئەزمیری ئێستەی وڵاتی تورکیا ، و هەروەها سەرچاوەکانی تر دەڵێن خەڵکی شارە دوورگەی رودیسی ناوەندی پارێزگای دۆدیکانیسیین سەر بە هه‌رێمی ئه‌ژه‌ی باشووری وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستەیە ، و بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە خێزانەکەی لە یەکێک لەو شارانەوە بەر لە دایک بوونی ئانتیفانیس کۆچیان کردووە بۆ شاری ئەسینا ، و ئیتر لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و بەشێکی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

ئانتیفانیس ، دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی و شیعر کردووە ، توانی گەلێک داهێنانی مەزن بخاتە ناو هونەری شانۆیی کۆمیدی  یۆنانی ئەو کاتە ، کە لە تەمەنی گەنجی دا بووە دەستی کردووە بە نووسینی شیعر و دەقی شانۆیی ، و شانۆکانی بە شێوەیەکی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتانەدا دەکەن کە پەیوەستن بە بابەتە میتۆلۆژییەکان ، هەرچەندە هەندێکی تر کەسایەتی و کاراکتەری تایبەتی پرۆفیشناڵ و نەتەوەییان دەستنیشان کردووە ، لە کاتێکدا شانۆکانی دیکە جەختیان لە سەر تێوەی ژیانی تاکەکەسی کردووە.

 ئانتیفانیس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو: ئاریستۆفانێس ، و ئاریستۆفۆن ، و کراتیس ، و نیکۆچاریس ، و فیلیپپیدیس، و فیلیللیوس ثیۆدیکتیس ، و  گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەستی باڵا و دەورێکی کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئانتیفانیس

ئانتیفانیس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووس ، نزیکەیی (387) یان نزیکەیی (260)  یان نزیکەیی (200) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە دەربارەی ژمارەی بەرهەمە شانۆییەکانی گەلێک ڕا جیاوازی هەیە ، و بەڵام تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون ، کە ژمارەیان نزیکەیی (121) شانۆیی بووە ، کە ئەمانەن ناونیشانی ئەو دەقە شانۆیین کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە ، وەکو: ئادیلفای (خۆشکەکان) ، ئادۆنییەکان ، ئاگرۆیکۆس (وڵات_دویللیر) ، ئاکیستریا ، ئاکۆنتیزۆمینی (ژن بە تیر تەقەی کرد) ، ئالییپریا (مێی ئۆیلیر یان ماسییویس) ، ئالکیستیا ، ئانتایۆیا ، ئانتیا ، ئاناسۆزۆمینۆی (پیاوە ڕزگار بووەکان) ، ئافرۆدێت (لە دایک بوونی ئافرۆدێت) ، ئارچیستراتی (کەوانەیی) ، ئارچۆن ، ئارگیۆئافانیسمۆس (بە هەدەر دانی سامان) ، ئەرکاس (پیاوانی خەڵکی ئارکادیا) ، ئەرپازۆمێن (دەستی بە سەردا گیراوە_ یان گیراوە_ ژن) ، ئەسکلێپیۆس ، ئەسۆتۆ (پیاوە داڕماوەکان) ، ئاولێتەکان (نێر فلوت لێدەرەکان) ، ئاولیتریس (مێ فلوت لێدەرەکان) یان دیدمای (خوشکە دوانەکان) ، ئۆتۆو ئێرن ، باکچای (باچەیی) ، باتالۆس ، بۆیۆتس (ژنە ئازادی بۆیۆتیا) ، بۆمبلیۆس ، بۆسیریس ، بوتالۆن ، بیزەنتیۆس (پیاوە ئازادەکەی بیزەنتینیۆم) ، سایکلاوپس ، کریسی ، گامۆس (هاوسەرگیری) ، کانیمێد (گەنەمێد) ، گلاوکۆس ، گۆرگیتۆس ، دووانە (جووت مێیینە) ، دۆدۆنییەکان (ئافرەتانی دۆدۆنا) ، دراپێتاگۆگۆس (تۆپگرەوەی کۆیلە ڕاکردووەکان) ، دایسەرۆس (کەسانی خۆشەویستی ژیان) ، دیسپراتۆس (کۆیلەی ڕەق بۆ فرۆشتن) ، ئەفسیا (ئافرەتانی ئازادی ئەفەسوس) ، ئەیپداوزیۆس (پیاوانی ئازادی ئەپیدارۆس) ، ئەپیداوروس (میراتگرەکان) ، ئەوپلۆیا (گەشتێکی خۆش)  ، یوثیدیکۆس ، هالیوومۆن (ژنیان وەک ماسی گرت) ، هنیۆچۆس (گالیسکە) ، هیپی (سوارچاکەکان) ، هۆمۆیۆی (ئەو کەسانەی لە یەکتری دەچن) ، هۆمۆنییەمی (ئەو کەسانەی هەمان ناویان هەیە) ، هۆمۆپاتیرۆیی (ئەو کەسانەی هەمان باوکیان هەیە) ، هایدریا (ئاو_پیتچەر) ، هایپۆنۆس (نوستن) ، ئیاترۆس (پزیشکەکە) ، کاینیوس (کانینووس) ، کاریس (پیاوانی ئازادی کاریا) ، کارین (ژنانی ئازادی کاریا) ، کێپورۆس (باخچەکە) ، کیتاراتیس (هارپیست) ، کیتارۆدۆس (سیثارۆد) ، کلیوفانس ، کنەپەس (فولکەر) ، کنۆیتهایدۆس یان گاسترۆن (گلوتتۆن) ، کۆرینتیا (ژنانی ئازادی کۆرنس) ، کۆرسۆپاتۆس (مۆدێلی ریفیگەر لە شێوەی قوڕ) ، کۆریکۆس ، کوورس (مێیینە قژە بەرگدرووەکان) ، کیبەوتایی (دیی پلاییرس) ، چرا (مەشخەڵ) ، لامپۆن ، لێمنیای (ژنانی ئازادی لێمنۆس) ، لیۆنید ، لێتینیسکۆ ، لیوکادیۆس (پیاوانی لێوکاس) ، لیدۆس (پیاوانی ئازادی لیدیا) ، مەدییا (مێدێ) ، میلانیۆن ، مێلێگرۆس (مێلەگەر) ، ملیتا (هەنگەکە) ، مێتۆیکۆس (ڕێزدێنت نامۆ) ، مێتاگیرایت ، (سواڵکەر_قەشەی سیبێل) ، مێترۆفۆن ، میدۆن ، مینۆس (مینۆس) ، یسۆبۆنرۆس (ڕەق لێ بوونەوە لە خراپە) ، منێماتا (گۆڕەکان) ، مۆیچوی (داوێنپیسەکان) ، میلۆن (میل) ، میستس (ئافرەت دەستی کرد بە ناو ئامێری رازەکان) ، ئۆبریمۆس ، ئۆنۆما  یان پیلۆپس ، ئۆیۆنسیت (ئۆمین_خوێنەر) ، ئۆمپەلە (ئۆمپەلێ) ، ئۆرفیوس ، پارەدان  ، مشەخۆر ، پارومیایی (پەندەکان) ، فاون  ، فیلیتایرۆس ، فیلۆکتێس (فیلۆکێت) ، فیلومێتۆر (دایک_عاشق) ، فەیلەسووف (باوک_عاشق) ، فیلۆتیس ، فیرێریۆس ، پلۆسیۆ (پیاوی دەوڵەمەند) ، پۆییسی (شیعر) ، پۆنتیکۆس (پیاوی ئازادی پۆنتۆس) ، پرۆباتۆس (ڕانچی مەڕ) ، ئاریشە (کێشە یان ڕیدل) ، پرۆگۆنۆی (باوکەکان) ، پیراونۆس ، ساپفۆ ، سکلەریا (زەحمەتییەکان) ، سکایثانس  یان گا ، ستریتۆتس (سەرباز یان تایچۆن) ، تامیراس ، تیمۆن ، ثاوماتیاس (پیاوی بریندار) ، سێتاگۆنی ، تیرهینۆس ، زەکینتیۆس (پیاوە ئازادەکەی زاکینثۆس) ، زوگرافۆس (وێنەکێش).

ئانتیفانیس ، لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە بەشداری کردووە ، ئەوەیش هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی خۆی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، لە چەندین ڤێستیڤاڵ و ئاهەنگەکان ، کە چەندان جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە ، و هەروەها سەرجەم فێستیڤاڵەکان لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ئەنجام دراوە.

کۆچی دوایی ئانتیفانیس

ئانتیفانیس ، لە ساڵی (334پ.ز) لە تەمەنی (74) ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە ، لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە ، و هەروەها یەهودیەکان دەڵێن لە تەمەنی (74) حەفتا و چوار ساڵی دا مردووە.

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە