Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 2/3

- له‌ رۆژى 2/3/1820 مولتاتوتى (Eduard Douwes Dekker)، رۆماننوس و  نوسه‌رى هۆڵه‌ندى له‌ شارى ئه‌مستردام له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 19/2/1887 له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 2/3/1824 بدرجیخ سمیتنا، (Bedřich Smetana) موزیسیان و ئاوازدانه‌رى چیكى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 12/5/1884 له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى پراگ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 2/3/1847 ئیبراهیم یازجی، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌رى لوبنانی لە شارى بەیروت لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 28/12/1906 لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 2/3/1930 دیفید هربرت لورانس (David Herbert Lawrence)، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نیگاركێش و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى به‌ریتانى له‌ ته‌مه‌نى (44) ساڵى به‌ نه‌خۆشى سیل له‌ شارى فینس له‌ فه‌ڕه‌نسا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 11/9/1885 له‌ شارى نۆتنیگهام له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 2/3/1940 غازی عەبدولرەحمان قوسەیبی، شاعیر و ئەدیبى سعودی له‌ شارى ئه‌حسا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 15/8/2010 له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى ریاز كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 2/3/1962 جۆن بۆن جوڤى (Jon Bon Jovi)، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و موزیسیانى ئه‌مریكى له‌ ویلایه‌تى نیوجیرسى له‌ دایكبووه‌،

- له‌ رۆژى 2/3/1968 دانیال كریگ (Daniel Craig)، ئه‌كته‌رى ئینگلیزى له‌ شارى چیستر له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1992 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- له‌ رۆژى 2/3/1976 شه‌یدا محه‌مه‌دى، ژنه‌ شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئێرانى له‌ شارى تاران له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 2/3/1982 فیلیپ ک. دیک (Philip K. Dick)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (53) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى سانتا ئانا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/12/1928 لە شارى شیکاگۆ لە ویلایەتى ئیلینوى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/3/2007 هێنرى ترویا (Henri Troyat)، نوسەر و سیناریۆنوسى فەڕەنسى به‌ نه‌ژاد روسى لە تەمەنى (95) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/11/1911 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 2/3/2019 نه‌بیل مشینى، ئه‌كته‌رى ئورده‌نى له‌ ته‌مه‌نى (79) ساڵى له‌ ئورده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 22/7/1939 له‌ قودس له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 2/3/2020 ریمۆن بوترس، ده‌رهێنه‌رى سورى له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 16/2/1950 له‌ شارى حه‌ما له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1979 تاكو ساڵى 2008 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە