له چه‌ند رۆژى رابردوودا كتێبى (قسەی خەڵک) له نوسینى (هامنۆ به‌ختیار) بڵاوكرایه‌وه.
قسەی خەڵک، كتێبێكى تازه‌ى نوسهرى كورد (هامنۆ به‌ختیار)هو له ناوه‌دى سارا چاپ و بێوكراوهتهوه، نوسهرى كتێبه‌كه سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ى تایبه‌ت به سایتى گه‌لاوێژ وتى: "ئه‌م به‌رهه‌مه‌م نەفرۆشتووەتەوە و ئەو ئەرکەم نەخستووەتە سەر خوێنەرانم، ئامانجم ئەوەیە ئەم کتێبە ڕۆڵێکی تایبەت بەجێبھێڵێت لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە و ببێتە مایەی زانیاری بەسود بۆ خوێنەران"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت: "بەداخەوە من ھەستم بەوە کردووە زۆربەی لاوانی وڵاتەکەمان بێھیوابوون لە گەیشتن بە خەون و ئامانجەکانیان، بەڵام زۆر گرنگە کە ئێمە لەوپەڕی نائومێدی و تاریکیدا بگەڕێین بەدووای دەرچەیەکی ڕوناکی .. تۆوی ئومێدی و دڵخۆشی بچێنین و خۆمان نەدەینە دەست خەم و شکست"\
له به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه:
"قسەی خەڵک ئەگەر ڕەخنەبن و ڕەخنەکانیش بەدوو مەرجی (دڵسۆزی و شارەزایی) بن ئەوە زۆرباشەو ئەکرێت بەھەند وەریانگرین یان ئەگەر ئامۆژگارییەکی خەمخۆرانەی دایک و باوک مامۆستا و دۆستانمان بن ئەکرێت ببنە کەڵک و سوود بۆمان و لەبەرچاویان بگرین جگە لەمانە قسەی خەڵک ئەبێ وەک مێشێک گیزەی بێت بەدەوری کاروانی سەر ڕێگای سەرکەوتن و گەشەکردن و مەعریفە و تێگەیشتنەکانمانا گیزەی مێشێک چەنە ئەتوانێ ڕێڕەوی کاروانێکی شارەزا بگۆڕێ قسەی خەڵک ئەوەنەیش دەتوانێ".