Dr.Iptsam_koya.jpg

ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پێکهێنانى ناسنامەى جێندەرى

به‌به‌شدارى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ و چه‌ندین زانكۆى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى رۆشنبیرى عێراقى سێیەمین دیدارى زانستى لەژێر ناونیشانى (ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پێکهێنانى ناسنامەى جێندەرى) له‌ كۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 1/3/2021 له‌ زانكۆى كۆیه‌ به‌ ئاماده‌بونى (د. ابتسام اسماعیل) سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ سێیەمین دیدارى زانستى لەژێر ناونیشانى (ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پێکهێنانى ناسنامەى جێندەرى) له‌ زانكۆى كۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

دیدارى (ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پێکهێنانى ناسنامەى جێندەرى) له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژینەوە، بە هاوکارى دەزگای (بیت الحكمه‌)ى بەغدا و  بە بەشدارى چەندان سەنتەرى لێکۆڵینەوەى زانستى له‌وانه‌ (بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ، سەنتەرى یه‌كسانی جێندەری زانکۆى کۆیە، سەنتەرى بێشکچى بۆ توێژینەوەى مرۆڤایەتى له‌ زانکۆى دهۆک، سەنتەرى جینۆساید بۆ توێژینەوە له‌ زانکۆى دهۆک، سەنتەرى بیر بۆ گفتووگۆ و چاکسازى له‌ بەغداد، سەنتەرى یەکسانى جێندەرى له‌ زانکۆى سلێمانى، سەنتەرى لێکۆڵینەوەى زانستى و مرۆڤایەتى ـ  کۆلێژى پەروەردە له‌ زانكۆی دهۆك/ عەقڕە) لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌ بە سروودى نیشتمانى و وه‌ستانى خولەکێك بۆگیانى پاکى شەهیدان دەستی پێكرد، دواتر وتەى بەخێرهاتن لەلایەن (پ.د. هشیار زەکى حەسەن) بەڕێوەبەرى سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆى کۆیە و وتەى (پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکار و بارى زانستى وتەى (پ.د. خەلیل ئیبراهیم) سەرۆک بەشى توێژینەوەى کۆمەوڵاتى لە دەزگاى (بیت الحكمه‌) ـ بەغدا خوێندرایه‌وه‌، دواترییش له‌ له‌ دوو پانێلدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و بابه‌ت پێشكه‌شكران.

له‌ دیداره‌كه‌دا (د. ابتسام اسماعیل) سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ، كه‌ وه‌كو بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ به‌شدارى كردبوو بابه‌تێكى به‌ناونیشانى (واقعى ژن له دام و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كوردیدا) پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى چه‌ندین بابه‌ت له‌لایه‌ن نوێنه‌رى زانكۆكان و ناوه‌نده‌ روناكبریه‌كان پێشكه‌ش كران.

Dr.Iptsam_koya1

Dr.Iptsam_koya2


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە