Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 3/3

- لە رۆژى 3/3/1824 ئه‌نتۆن سقال، شاعیر و رۆماننوس و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى سورى له‌ شارى حه‌له‌ب له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 8/12/1885 له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى له‌ شارى حه‌له‌ب كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 3/3/1912 فاخر فاخر، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 1/12/1962 لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1939 تاکو ساڵى 1962 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/3/1928 عه‌بدوڵڵا فرغلی، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/2010 لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/3/1935 ئیبراهیم ئه‌سڵان، رۆماننوسی میسری لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/1/2012  لە تەمەنى (76) ساڵى بەنەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/3/1942 سه‌نا یونس، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى زقازیق لە دایکبووە، لە رۆژى 20/5/2006 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/3/1981 شه‌زا حه‌سون، ژنه‌ گۆرانیبێژى عێراقى له‌ شارى درا به‌یزا له‌ مه‌غریب له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2007 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 3/3/1996 مارگرێت دوراس (Marguerite Duras)، ژنه‌ شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 4/4/1914 له‌ شارى سایگۆن له‌ ڤێتنام له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 3/3/2008 یاسین ئیسماعیل یاسین، ده‌رهێنه‌ری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 21/3/1949 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە