Soul_2020.jpg

فیلمی Soul جیهانە سەیرەکەی دەرهێنەر

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمی ئەنیمیی Soul 2020 (ڕۆح) فیلمێکی درامیی کۆمیدی/ خەیاڵییە کە لەلایەن Pixar Animation studios بەرهەمهێنراوە کە کۆمپانیایەکی گرنگی دونیایە و زیاتر بەوە ناسراون بەرهەمەکانیان لە ڕووی ڕەخنە و بازرگانییەوە زۆر سەرکەوتوون، لە لایەن Walt Disney Pictures بڵاو کراوەتەوە و لە دەرهێنانی Pete Docter و Kemp Powersە بە هاوبەشی.

 نوسینی چیرۆک و سکرین پلەیەکەشی هەر کاری پیت دۆکتێرە و جیمی فۆکس و، تینا فێی و، گراهام نۆرتن وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵ دەگێڕن. ڕەیتینگی ٨،١ ە و ماوەی فیلمەکە ١٠٠ خولەکە.

Soul 20203

Pete Docter ی دەرهێنەر لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٠ یە و بە ڕەگەز ئەمریکییە، پاڵێوراوی ٨ خەڵاتی ئۆسکارە و براوەی دوانیانە، خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشنی Best Animated Featureی بردۆتەوە بۆ فیلمەکانی Up, Inside out.  هەروەها ٥ خەڵاتی Annie Awards ی بردۆتەوە لەگەڵ چەندین خەڵاتی دیکە. ئەو بە ئەنیمەیشنە جیاواز و پڕ ڕوداوەکانی لە ڕیزی فیلم سازە مەزنەکانە.

 فیلمەکە:

باس لە پیانۆ ژەنێکی جاز دەکات لە نیو یۆرک کە پاش ڕوداوێک خۆی دەبینێتەوە لە شوێنێکدا لە نێوان  زەوی و ژییانەکەی تردا (ژییانی دوای مردن). جۆ مامۆستایەکی مۆسیقای قۆناغی ناوەندییە، ژییانی زۆر بەو شێوازە نەبووە کە خۆی چاوەڕێی کردووە، جاز ئارەزوو و خەونی راستەقینەی جۆیە، وە زۆریش باشە تێیدا بەڵام کاتێک گەشت دەکا بۆ دنیایەکی دیکە تا یارماتیی کەسێکیتر بدات ئارەزووی خۆی بدۆزێتەوە یاخود ئەو شتە بدۆزێتەوە کە زۆر حەزی لێیە و تێیدا باشە، جۆ بە ڕێکەوت ئەوە دەدۆزێتەوە و تێدەگات کا مانای چییە ڕۆحێکت هەبێت.

 جۆ گاردەر کارێکتەری سەرەکیی فیلمەکە، مامۆستایەکی ناوەندییە لە شاری نیو یۆرک، خەون بەوەوە دەبینێت کارێکی باشی دەست بکەوێت لە جاز سەرەڕای ئەوەی کە لیبای دایکی بەمە ڕازی نییە و زۆر خەمی ئەوەیەتی کە لە ڕوی داراییەوە کوڕەکەی بارودۆخێکی باشی نەبێت پاش ئەوەی وەک میوزیسیان کارێک دەدۆزێتەوە.

Soul 20202

 ڕۆژێک جۆ دەبیستێ کەوا باندە ئەفسانەییەکەی جاز ( دۆرۆسیا ویلیامس ) پێویستی بە پیانۆژەنێکە، ڕاستەوخۆ دەچێت و لە تاقیکردنەوەکایدا هەموان سەرسام دەکات. دۆرۆسیا چانسی ئەوەی دەداتێ کە ئەو شەوە لەگەڵیاندا عەزف بکات، لە کاتی گەڕانەوەیدا بە مەبەستی خۆ ئامادە کردن، جۆ دەکەوێتە نێو مەنهۆڵێکەوە. پاشتر خۆی لە جیهانێکیتردا دەبینێتەوە نە دەتوانێت بگەڕێتەوە و لێی هەڵبێت، نە دەشتوانێت بمرێت تا کاتی دێت، لە شوێنێک لە نێوان ژییان و مردندا گیر دەخوات. لەو شوێنە کۆمەڵێک رۆح دەبینێت کە هێشتا لەدایک نەبوون و خەریکن ئامادە دەکرێن بۆ لەدایک بوون و چوونە نێو ژییانەوە. لەوێدا رۆحێک هەیە کە زۆر لە مێژە لەوێدا ماوەتەوە و لەدایک نەبووە چونکە هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ژییان لەسەر زەوی، پێویستی بەوەیە ئاروزووە راستەقینەکەی بدۆزێتەوە تا باجەکەی تەواو ببێت و بێتە سەر زەوی، ئەگەر نەیدۆزێتەوە ناچار دەبێت بچێتە زۆنی رۆحە ونبووەکانەوە، کاپتنێکیش کە دەزانێت جۆ ماوەیەکە لە تراومادا ماوەتەوە و نە دەژی و نە دەمرێت، بڕیار دەدات یارمەتیی بدات بگەڕێتەوە سەر زەوی.

جۆ بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێتەوە سەر زەوی بەڵام بە ڕوداو رۆحی ژمارە ٢٢ لەگەڵ خۆی دەبات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ٢٢ بجێتە نێو جەستەی جۆوە و رۆحی جۆش بچێتە نێو جەستەی پشیلەیەکەوە.

Soul 20201

سەرەتاکان زۆر دەترسێت و بەم دەرەنجامە دڵتەنگ دەبێت، ٢٢ لە نێو جەستەی جۆدا ئاسودەیە و زۆر چێژ دەبینێت لەو ژییانە، پاش ململانێیەکی زۆر جۆ دەگەڕێتەوە نێو ژەستەکەی خۆی و چیرۆکەکە بەوە کۆتایی دێت کە جۆ چانسێکی تری پێ دەدرێت کە بژی و ئیدی زۆر شت لە جۆ گۆڕا پاش ئەو ڕوداوە سەیرانە، جۆ چیتر وەک جاران بێباک نەما و قەدری هەموو چرکەیەکی ژییانی دەزانی و چێژی لە هەموو چرکەیەکی دەبینی.

 ئەم ئەنیمەیشنە، ئەنیمەیشنێکی ئێجگار سەیر و جوان و واتا دارە و بینەر دەخانە نێو دژوازییەکی ئێجگار سەیر و پڕ وزەوە.


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە