Gwlza_Hama.jpg

ھێندێ بابەتی زمانەوانيی و وێژەیی

نوسەر حوسێن محةمةد عەزیز، لەساڵەكانی ھەشتاكانی سەدەیی ڕابردەوە سەبارەت بە مێژویی زمانی كوردی گرفتەكانی، نوسینی نوسەرانی كورد، بەرھەمەكانی لەدو تویێ سێ بەرگدا نوسیوە، كە وتاری زمانەوانی، راژەی وێژەیی زمانی كوردی تێدا كردوە بەوردبینیەكی جوان و درشتەوە، خۆی وتەنی خستویەتیە بەر چاوی كوڕو كاڵی نەتەوەكەی، ئەو بابەتانەشی شیكردۆتەوە كە چ كاتێك و كێ زمانی قسە كردنی داھێناوەو شارستانی جیھانی كۆن لەكوێ وە سەری ھەڵداوە، ئاشكرایە سۆمەریەكان خاوەن بیرو كلتوڕێكی تایبەت بون، ھەر ئەوانیش نوسینیان دۆزیوەتەوە بەھێڵی بزماری نوسیویانە لەشكریان ڕێكخستوەو چەندین شاری گەورەو  كچكەیان دروست كردوە و لەكۆمەڵی پێشخستنی مرۆیدا دەستێكی باڵایان ھەبوە.

زانای شوێنەوار ناسی ئێرلەندی (ئەدوارد ھنكس) لەگردەكانی شارۆچكەی كۆیە چەند دەسنوسێكی دۆزیوەتەوە، دوای شیكردنەوەی زمانەوانی بۆی پێیوابوە كە لە ھەردوو شارستانی ( بابل و ئەكەدیەكانەوە)  جێماوە، بەڵام دواتر دەركەوتوە كە ئەو دەست نوسانە بۆ سەردەمی شارستانی سۆمەری دەگەرێتەوە، ھەڵبەتە سەرەتا زمان نوسین زۆر سادە بوە، وردە وردە پێشكەوتوەو، تابەم شێوە ئەلف و بێی نوسینەی ئەمڕۆ گەشتوە، یەكەم جار سۆمەرییەكان زمانیان نوسیوەتەوە، لەسەر قوڕ دوای ئەوانیش میسریەكان لەسەر پاپیرۆس كە جۆرە و قامیشێكە لەسەریان نوسیوە، ھەندێ شارەزای زمان دەڵێن نزیكەی پێنج ھەزار زمانی ئاخاوتن و نەتەوەیی ھەیە، ھەرچەند لە جیھاندا یەك زمانی فەرمی نیە، بەڵام زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەكی زۆر فراوان، بەكاردەھێنڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا زمانی چینی (ماندارێنی) بەپێی ئەوەی كەژمارەیەكی زۆری خەڵك بەكاری دێنن، بە پلەی یەكەم دێ.

بەداخەوە جگە لە سەرچاوەیەكی سویدی كە باسی زمانی كوردی كردوە، ھیچ زمانێك بەوردی باسی نەكردوە، ئەركە سەرەكیەكانی زمانیش ئەوەیە كە ھەمو شتێ پەیوەندی بە زمانەو بێت لە لەنێوچون دەیپارێزێت و، سۆز و بیر دەوروژێنێت، زمان ھەیە تەنھا یەك نەتەوە قسەی پێدەكات، وەك عەرەبی و كوردی، زمانیش ھەیە چەندین نەتەوە قسەی پێدەكات وەك، ـ ئینگلیزی چینی فەرەنسی، زمانیش ھەیە نوێیە وەك پرتوگالی، زۆربەی زمانەكانیش كۆنن، وەك سۆمەری و ئەكەدی و ئاشوری و ئاڤێستا و عەرەبی، زمان بەیەكێ لە مەرجە ھەرە سەرەكیەكانی دروست بونی نەتەوەو بە ژێر خانی كۆمەڵ دادەنڕێت، زمان وەك وەرگێری ھۆش و دەرون وایە، بەھۆی زمانەوە دەتوانین ڕەچەلەكی كورد دیار بكەین، پۆلێنكردنی زمانەكان، كۆمەڵی ڕۆژ ھەڵاتی و كۆمەڵی ڕۆژ ئاوایەكان زمانی كوردی گەلێ گرفتی ھەیە وەك دیالێكت و خوار دیالێكتەكان، دەستوری نوسین و وشەی بیانی و فەرھەنگ، وەرگێران و ڕەخنەسازی ھەیە نوسینی كوردی چۆن لە زار دەردەچێت وا دەنوسڕێ، ناسیۆنالیستی ڕاستەقینە تەنھا ئەو كەسانەن كەنیشتمانەكەی خۆیان و زمانەكەی خۆیان خۆشدەوێت.


ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە