1
بێجگه له ژیانم خاوه‌نى هیچ نیم،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام پێویستم به‌وه هه‌یه دڵنیابم كه به راستى خاوه‌نیم.
2
(نیشتمان) ؟
ره‌نگه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا له نیشتمانى عه‌ره‌بیدا كه وڵاتى زۆرى له‌خۆگرتووه، بگه‌ینه ئه‌وه‌ى داوا له هاوڵاتى بكرێت باجێكى تازه بدا، ناویشى بنرێت (باجى هه‌وا).
3
چاودێریى سیاسى و ئاینى له وڵاتانى ئێمه‌دا به‌ره‌و ته‌نگژه‌یه‌ك دهمانئاژوا، تهنگژهكهش به‌م شێوه‌یه داده‌ڕێژم:
(ئه‌وه‌ى قسه ده‌كا نازانێ و ئه‌وه‌ى ده‌شزانێ قسه ناكا)
4
(ئیبلیس خۆى له ورده‌كارییه‌كاندا حه‌شار ده‌دا) ئه‌مه داڤید هیۆم وا ده‌ڵێ. چۆن ئه‌و خوێنه بخوێنینه‌وه ماوه‌ى په‌نجا ساڵه به به‌رده‌وامى له فه‌له‌ستیندا ده‌ڕژێ، چۆن ئه‌و خوێنه بخوێنینه‌وه كه له عێراقدا ده‌ڕژێ، چۆنیش به گشتى (ورده‌كارییه‌كان) ى عه‌ره‌ب بخوێنینه‌وه، له ژێر رۆشنایى (ئیبلیسى ورده‌كارییه‌كان) ؟
5
له‌مڕۆدا، له توندڕه‌وى ئاینیدا، ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ یه‌كانگیر كردنى نێوان (هه‌ڵچوون) و (باوه‌ڕ)، یان به مانایه‌كیتر (تواندنه‌وه) ى باوه‌ڕ له زاتدا. ئه‌مه‌ش وا له كه‌سانێك ده‌كا ئاین بكه‌نه (موڵكى شه‌خصى). وا ده‌كات ئه‌وه‌ى بۆچوونى ئه‌وانى نه‌بێ بكرێته (كافر) / (دوژمن)، كه پێویسته (له‌ناو ببرێت). هه‌ر ئه‌وه‌شه وا له كه‌سانێك ده‌كا بۆ (باوه‌ڕیان) توڕه ببن، زیاتر له‌وه‌ى بۆ خودى (خالق) توڕه ببن، پرسیاره‌كه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه: چۆن ده‌كرێ ئه‌و كه‌سانه پێیان وابێ كه ئه‌و ئهدگارهیان به‌رگرى كردنه له ئاین، یان له خزمه‌تیدایه ؟.
6
لاى عه‌ره‌ب، كوڕ، وه‌ك باوكێك له‌دایك ده‌بێ.
به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه:كوڕ، لاى عه‌ره‌ب، له له‌دایكبوونه‌وه باوكه.
كومه‌ڵى عه‌ره‌بى، كۆمه‌ڵى باوكانه، لوبنان (كه له‌ناو عه‌ره‌باندا پێشكه‌وتووه) نمونه‌یه‌كى زیندووه.
7
له‌گه‌ڵ هه‌وا بدوێ،
تاوه‌كو بزانیت چۆن گوێ له دره‌خت ده‌گرى.
8
سێگۆشه له سێكسدا بازنه‌یه، بازنه‌یش هێڵێكى راسته.
سێكس سیحرى خووه، كه له سروشتدا تواوه‌ته‌وه.
9
خه‌ڵكانێك له هه‌موو جیهاندا هه‌ن، له لێكدانه‌وه‌ى كۆتاییدا لایان گرنگ نییه تێبگه‌ن.
لایان گرنگه پێبگه‌ن.
ده‌نگ بده‌ن.
چه‌پڵه لێده‌ن.
ئافه‌رین بۆ ئه‌و پیتانه.
10
هه‌ڵه‌یه بڵێیت نیشتمان هه‌ڵه ناكا.
بۆ ئه‌وه‌ى به ڕاستى نیشتمان په‌روه‌ر بیت،
پێویسته به‌رده‌وام: نیشتمان بخه‌یته به‌ر پرسیار و ره‌خنه‌وه.
11
تامه‌زرۆیى بۆ غه‌یب نه‌خۆشیه‌كى بێ چاره‌سه‌ره،
خورانێكه نه‌ك ته‌نیا له ده‌ماغ، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له ئێسقانیش.
نه‌ك ته‌نیا له جه‌سته، به‌ڵكو هه‌روا له (رۆح) یش.
ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت له‌مڕۆدا زاراوه باوه‌كان هیچ مانایه‌كیان نه‌ماوه،
به تایبه‌تى له زمانى عه‌ره‌بیدا /
بۆ ئه‌وه‌ى ماناى تازه‌ش وه‌ربگرن، پێویسته به‌تاڵ ببنه‌وه له غه‌یب (به هه‌موو موتڵهقهكانیهوه)
به‌تاڵ ببنه‌وه له واقیعیش (به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه).
12
بیرۆكه مه‌زنه‌كان، ماڵ نین،
به‌ڵكو بریتین له كێڵگه و دره‌خت.
13
دیالۆگ له نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر، ماناى وایه جیاوازى هه‌یه،
هه‌روا ماناى وایه كه جیاوازى بنه‌مایه بۆ ژیانى فكرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و، بناغهیهتى.
نه‌بوونى دیالۆگ، سڕینه‌وه‌یه. سڕینه‌وه‌ى گرفته‌كانه، لایه‌نه‌كانه.
ئه‌م سڕینه‌وه‌یه‌ش خودى ژیانى عه‌قڵ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كاته‌ى هاوڵاتى دیالۆگ له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ناكا، هه‌ردووكیان رۆڵ و چالاكى ئه‌ویتر ده‌سڕێته‌وه و
خۆیشى ده‌سڕێته‌وه.
14
هه‌موو رووبهڕوبونهوهیهكى عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا،
وه‌رده‌چه‌رخێ بۆ (شه‌ڕ) ێكى ناوخۆ، بۆ ؟
15
هه‌ر جاره‌ى خۆر ئاوا ده‌بێ، هه‌ست ده‌كه‌م شتێك له مندا ده‌مرێ.
هه‌ر جاره‌یش كه هه‌ڵدێ.
مردن: هه‌ڵهاتن و ئاوابوونه له‌یه‌ك كاتدا.
16
شیعر، خۆشه‌ویستیه‌كه، وا ده‌كا شه‌و كه‌متر تاریك بێت و
رۆژیش زۆرتر روناك.
17
شاعیره‌كان، (شۆڕش) ى تایبه‌تى خۆیان ده‌خولقێن، به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ریش به‌شدارى له خوڵقاندنى شۆرشه گشتییه‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى ئه‌مه‌ى دوایى هاتۆته ئاراوه، و ده‌گۆڕێ بۆ ده‌سه‌ڵات: ده‌ریان ده‌كات و نابوتیان ده‌كا.
به ده‌گمه‌ن له هه‌موو مێژوودا شاعیرێك له‌ناو شۆڕش / دامه‌زراوه‌دا، له‌دایك بووه.
شیعر پێش یان پاش شۆڕش له‌دایك ده‌بێ: یان له ده‌ست پێكردنیدا، یان له ههرهسیدا.
چ لێكدژییهكه: شیعر شۆڕش (ده‌ژیێنێ) و شۆڕشیش (ده‌یكوژێ).
18
كاتێك گه‌ل، باوه‌ڕى به ته‌نیا یه‌ك راستى ده‌بێ،
ماناى وایه ئه‌و راستییه، بێجگه له خوێن هیچیتر نییه.
19
به‌بێ دوژمن، ژیان تامى نییه.
20
هیچ له‌وه دۆزه‌خى تر نییه،
كه مرۆڤێك مرۆڤێكیتر بكوژێ، بۆ هیچ نا:
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى بچێته به‌هه‌شت.
21
جیاوازى له نێوان خوێنه‌ر و تێكست له رۆشنبیرى باوى ئاینیماندا، ئه‌وه‌یه:
كه یه‌كه‌میان شارێكى داخراوه و دووه‌میان ده‌رگایه‌كى كراوه‌یه.
22
ئه‌و وڵاتانه‌ى شوێنیان تێدا نییه بۆ ئازادى، شوێنیان تێدا نییه بۆ مرۆڤ .
ئایا ئه‌م وڵاتانه شایسته‌ن شوێنیان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه جوانه ؟
ئاخۆ باشتر نییه ته‌نیا بكرێنه دیمهنێكى سروشتى و به‌س ؟
23
هه‌میشه له‌باره‌ى ئه‌و رابردووه ده‌ده‌وێن كه سێبه‌رى به‌سه‌ر ئێستادا په‌رتبووه،
كه‌چى زۆرجار بیرمان ده‌چێ له‌باره‌ى خودى ئه‌و (هه‌موو) ه بدوێن
كه سه‌رداره به‌سه‌ر روناكى ئێستاوه.
24
نیتشه ده‌ڵێ (داهێنه‌ر به‌دواى هاوڕێدا ده‌گه‌ڕێ، نه‌ك به‌دواى ته‌رم و مێگه‌ل و باوه‌ڕداران. داهێنه‌ر به‌دواى ئه‌و هاوڕێیانه‌دا ده‌گه‌ڕێ له‌گه‌ڵیدا داهێنان بكه‌ن) و لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه.
25
هه‌موو شتێك له ژیانمان و رۆشنبیریماندا په‌رژین كراوه، و له‌مڕۆدا پێویستى زۆرمان هه‌یه هه‌موو په‌رژینه‌كان لابده‌ین.
به‌ڵام به‌ر له‌كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و لادانه، پێویسته پێشوه‌خت بزانین: بۆ كام ئامانج لایده‌ده‌ین و چۆنیش ؟
رۆژنامه‌ى (الحیاة) 21/ 9/ 2006