Kizhan.jpg

كیژان ئیبراهیم خەیات گله‌یى هه‌یه‌

خانمە گورانیبێژى كورد (کیژان ئیبراهیم خه‌یات) نیگەرانى خۆى ده‌رده‌بڕێت لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی لە مەراسیمی رۆشتن بەسەر فەرشی سور بۆ فیلمی 09 هەڵبژێردرابون.

کیژان ئیبراهیم خه‌یات، له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (ژیان ئیبراهیم خه‌یات) بڵاوكرده‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تى: "تۆ یەکێکیت لە باشترین ئەکتەرەکانی کورد، شانازیت پێوە ئەکەم خوشکەکەم، بەڵام نازانم  ئەمڕۆ بۆ تۆم نەدی لەسەر فەرشی سوور!!!!".

Kizhan1

كیژان ئیبراهیم خەیات له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- لە ساڵی 1985 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە.

- پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ و موزیسیان

- ناوى ته‌واوى: كیژان ئیبراهیم محەمەد موستەفا

- به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ خێزانێكى هونه‌رى دابووه‌، هه‌ربۆیه‌ لە منداڵییەوە خولیای هونەر بووە.

- لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە.

- لە ساڵی خوێندنى 2007 – 2008 بەشی میوزیكی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە.

- له‌ ساڵى 2009 گۆرانی (بەسە دڵم)ی بڵاوکردەوە کە ئەوە یەکەم کاری کلیپی بووه‌.

- له‌ ساڵی 2010 لەگەڵ گرووپێك هونەریدا بەشداری لە فیستیڤاڵێكی جیهانی لە وڵاتی نەمسادا كرد، كه‌ تونیان پلەی یەكەم بەدەستبهێنن.

- له‌ ساڵى 2012 یەکەمین ئەلبومی بە ناوی (دڵی من) كه‌ له‌ (9) گۆرانى پێك دێت بڵاوکردەوە.

- له‌ ساڵى 2003 یەكەم بەرهەمی كە گۆرانییەك بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای (جومعە) لە دەرهێنانی (حوسین میسری) بڵاوكردۆته‌وه‌.

- له‌ ساڵى خوێندنى 2014 – 2015 بەشی بەجێهێنانی میوزیكی له‌ كۆلێژی هونەرە جوانەكان تەواو كردووە.

- له‌ ساڵی 2018 ئەلبوومی (تەنیا) ی بڵاو کردۆتەوە کە (11) گۆرانى پێكهاتوە.

- تا ئێستاش چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.


ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە