Markiz.jpg

ژنێك له‌ پشت نوسینه‌وه‌ى رۆمانی سه‌د ساڵ له‌ ته‌نیایى

له‌ ساڵى 1940 ئه‌وكاته‌ى (گابریل گارسیا ماركیز) ته‌مه‌نى ته‌نها (13) ساڵ بوو، له‌ شاری (سوکری) ئاشقێكى كچێك دبێت، كچێك كه‌ هه‌موو ژیانى گۆڕى، ئه‌وكاته‌ هه‌ر زوو بڕیار دەدات لە دوای تەواوکردنی خوێندن هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، به‌ڵێ دواى ته‌واكدرنى خوێندنه‌كه‌ى وه‌فا و به‌لێنه‌كه‌ى خۆى به‌جێهێنا و لە ساڵی 1958 هاوسه‌رگیرى لەگەڵ میرسیدس كرد و بونه‌ دایك و باوكى دوو کور بە ناوەکانی رۆدریجۆ و جۆنسالۆ.

ماركیز كاتێك له‌ ساڵى 1965 دەستى بەنووسینی رۆمانی  (سه‌د ساڵ له‌ ته‌نیایى) كرد و لە ساڵی 1967 رۆمانه‌كه‌ى ته‌واو كرد، دواى ته‌واوكردنیشى بە خێرایی ھەموو سنوورەکانی جیھان بڕى و وەرگێڕدرایه‌ سەر زۆربەی زمانەکانی جیھان و له‌ناویشیاندا كرا به‌ زمانى كوردى، چیرۆكى سه‌ریر و سه‌رنج راكێش له‌ پشت نوسینى ئه‌م رۆمانه‌وه‌یه‌.

له‌كاتى نویسنیدا ئه‌م رۆمانه‌دا خێزانى ماركیز زۆر شتى به‌ نهێنى بۆ ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رۆمانه‌كه‌ى ته‌واو بكات، بۆ نمونه‌ كاتێك ماركیز سه‌رقاڵى نوسینى رۆمانه‌كه‌ بوو، میرسیدس به‌نهێنى بۆ ژیانى رۆژانه‌یان قه‌رزى زۆرى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى ماركیز بتوانێ به‌ زوترین كات رۆمانه‌كه‌ى ته‌واو بكات، به‌مه‌ش به‌ خاوه‌ن خانوو، گۆشت فرۆش و ئه‌وانى قه‌رزى لێده‌كردن یاخود شتى به‌قه‌رز لێوه‌رده‌گرتن، هه‌میشه‌ ده‌یوت كاتێك رۆمانه‌كه‌ چاپكرا، پاره‌كه‌تان بۆ ده‌هێنم، نوسینى رۆمانه‌كه‌ ساڵ و نیوێكى خایاند به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌موو خاوه‌ن قه‌رزه‌كان چاوه‌ڕێى چاپكردنى رۆمانه‌كه‌ بوون، به‌بێ نوسه‌رى رۆمانه‌كه‌ ئاگادارى ئه‌وه‌ بێت.

له‌كاتى ته‌واوبونى رۆمانه‌كه‌شدا لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا رۆیشتون بۆ  ئەوەی بە بەریددا بینێرن بۆ دە‌زگای چاپ، بەڵام بەو پارەی کە ھەیانە تە‌نھا دەتوانن نیوەی ڕۆمانکە بنێرن، ھیچ شتێکی ئەوتۆییش لە ماڵەکەیاندا شك نابەن، جگە لە ئامێری نووسینەکەی خۆی و هەردوو ئەڵقەی ھاوسەرگیرییەکەیان، دەکەونە مشتومڕی  ئەوەی کە گابرییل دەڵێت: " ئامێرەکەم ڕەھن دەکەم، ئەلقەکان ناکەین، چونکە پیرۆزترین یادگاری بە یەک گەیشتنمانە و زۆر شیرینە لە‌ دڵمدا"، بەڵام میرسیدس  پێداگری لە سەر ڕەهن کردنی ئەڵقەکان دەکات، ڕەتی دەکاتەوە کە ئامێرەکە ڕەهن بکەن، پێیدەڵێت "ئامێرەکە ڕۆحی نوسەرە و تەنها شتێکە  لە‌ ڕێگە‌یە‌وە‌ نوسە‌ر دە‌توانێت نوسینە‌كانی پێتایپ بكات و بڵاویبكاتە‌وە‌، ئەگەر بێتو لە ناوی بدەین، ئەوا دواتر کاریگەریی لە سەرت دروست دەکات"، چەند ڕۆژێك دواتر و بەیانییەکیان  كاتێك گابرییل بە خەبەر دێت، دە‌بینێت میرسیدس لە‌ ماڵ نییە‌، كە‌ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ پێدەڵێت كە‌ ئەڵقەکانی ڕەھن کردووە‌‌، نیوەی ڕۆمانەکەی تری بە بەریدا بۆ چاپ ناردووە.

‎لە ڕۆژی 30 ئایاری ساڵی 1967 چاپی یەکەمی ئەم ڕۆمانە دەردەچێت لە ماوەی تەنها هەفتەیەکدا هەشت هەزار دانە‌ی لێدەفرۆشرێت، دواتر ئەم ڕۆمانەی گابرێل دەنگدانەوەیەکی چیھانی گەورەی دەبێت،  بۆ 37 زمانی جیھانی وەردەگێرڕێت، نزیکەی 25 ملێۆنی تیراژی لێ چاپدەکرێت،  لە ساڵی 1982 خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبیاتدا پێدەبەخشرێت.


ئەم بابەتە 124 جار خوێندراوەتەوە