Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 7/3

- لە رۆژى 7/3/1785 ئه‌لساندرۆ مانزونى (Alessandro Manzoni)، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌رى ئیتاڵى له‌ شارى میلانۆ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 22/5/1873 له‌ ته‌مه‌نى (88) ساڵى كۆچى له‌ شارى میلانۆ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 7/3/1872 پیت مۆندریان (Piet Mondrian)، نیگاركێشى هۆڵه‌ندى له‌ شارى ئه‌مر سفورت له‌ هۆڵه‌ندا له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 1/2/1944 له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 7/3/1917 كۆكا (ناجیه‌ ئیبراهیم بیلال)، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 29/1/1979 له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى له‌ شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1935 تاكو ساڵى 1978 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 7/3/1924 کوبۆ ئەبى (Kōbō Abe)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و وێنه‌گر و نوسه‌رى یابانى له‌ شارى تۆكیۆ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 22/1/1993 له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى تۆكیۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/3/1929 رەجا سمرین، شاعیر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئوردەنى فەلەستینى لە گوندى قالونیا لە شارى قودس لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/2018 لە تەمەنى (89) ساڵى  کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/3/1936 جۆرج پیریك (Georges Perec)، رۆماننوس و نوسه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌ شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 3/3/1982 له‌ ته‌مه‌نى (45) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى ئیفرى سور سین كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 7/3/1940 فارۆق نەجیب، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 21/1/2014 لە تەمەنى (73) ساڵى بەهۆى وەستانى کلیەکانى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/3/1945 سوعاد عەبدوڵڵا (سەعدیە عەبدوڵڵا قەساب)، ژنه‌ ئەکتەر و گۆرانیبێژی عێراقی لە شارى بەسرە لە دایکبووە، له‌ رۆژى 23/3/2014 لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/3/1995 نه‌جیب گه‌یلانى، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌رى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 1/6/1931 له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/3/2006 حه‌مدی غەیس، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/1/1924 لە گوندى کفر شلسلمون لە شارى شەرقیە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە