بە بەشداری ژمارەیەک نووسەر، توێژەر و خوێنەری کورد، هەفتەی دیالۆگی نیشتمانی بۆ ئەدەبی کوردی لە شاری سلێمانی سازدەکرێت.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021 كاژێر (3)ى ئێواره لە ناوەندی رەهەند و کتێبخانەی رۆمان له شارى سلێمانى، بە بەشداری ژمارەیەک نوسەر، توێژەر و خوێنەری کورد، هەفتەی دیالۆگی نیشتمانی بۆ ئەدەبی کوردی له‌لایه‌ن رێکخراوی کوردستان دیالۆگ به‌ڕێوه‌بچێت.
واشبڕیاره دیداره‌كه (5) پێنج رۆژ بخایه‌نێت و له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج رۆژه‌دا (5) دیدار به‌ڕێوه‌بچێت و خوێندنەوە بۆ چەندین کتێب بکرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
له‌كارنامه‌ى دیداره‌كه‌دا هاتووه: لە رۆژی یەکەمدا دیداری حوسێن عارف، بۆ چیرۆک و رۆمان سازدەکرێت، رۆژی دووشەممە، دیداری حەسیب قەرەداخی بۆ شیعر، رۆژی سێشەممە دیداری عەزیز گەردی، بۆ وەرگێڕان، رۆژی چوارشەممە دیداری حەسەن رەئووف، بۆ بە کولتوورکردنی خوێندنەوە و رۆژی پێنجشەممە و کۆتا رۆژى دیداره‌كه دیداری مستەفا پاشای یامولکی بۆ ئەدەبی نیشتمانی لە رۆژنامەوانی کوردی‌دا بەڕێوەدەچن.