the_maze_runner.jpg

ئێمە لە کوێین؟ فیلمێکی سێ بەشی خەیاڵی زانستی

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمی  the maze runner فلمێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٤ یە لە جۆری خەیاڵی زانستییە لە دەرهێنانی وێس بۆڵە.

وێس بۆڵ دەرهێنەرێکی ئەمریکییە و لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٠ یە هونەرمەندی گرافیک و ڤیژوەڵ ئەفێکتە، زیاتر بە ئیشی مەیز ڕەنەر ناوبانگی دەرکردووە، بەدوایدا کاری لەسەر دوو بەشیتری تەواوکەری مەیز ڕەنەر کردووە ئەوانیشMaze Runner:The Scorch Trials, Maze Runner:The Death Cure  ن. کە یەکەمیان ٢٠١٤ و دووەمیان ٢٠١٥ و سێیەمیشیان مانگی یازدەی ٢٠١٨ دەرچووە.

وێس بۆڵ لە ساڵی ١٩٩٩ قۆناغی دوا ناوەندیی تەواو کردووە و، دەرچووی کۆلێژی هونەرەکانی وێنەی جوڵاوە لە زانکۆی فلۆریدا ستەیت ساڵی ٢٠٠٢، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا خەڵاتی ئەکادیمیی خوێندکارانی بردۆتەوە بۆ کورتە ئەنیمەیشنی A Work in Progress .

The Maze Runner 2014

بەشی یەکەم The Maze Runner 2014

دەرهێنەر: وێس بۆڵ

سکرین پلەی: نۆوا ئۆپێنهێیم، گرانت پیێرس مایەرس

ئەکتەرە سەرەکییەکان: دیلان ئۆبریان، کایا سکۆدێلاریۆ، ویڵ پۆڵتەر

ماوە: ١١٣ خولەک

چیرۆکی فیلمەکە: تۆماس فڕێدەدرێتە نێو کۆمەڵەیەکەوە کە تەنها رەگەزی نێرینەی تێدایە و تۆماس و هەموو ئەوانەی لەوێن یادەوەرییان سڕدراوەتەوە، تۆماس دواتر بۆی دەردەکەوێت کە لە ناوەندی پەرژینێکی پێچاو پێچدا بەند کراون، ئەمەش وای لێ دەکات لەگەڵ گروپێکی ڕاکەراندا  یەک بگرێت تا ڕێگەی دەرچوون بدۆزنەوە.

باس لە کوڕێکی هەرزەکار  دەکات بەناوی تۆماس لە ناو بەرزکەرەوەیەکدا خەبەری دەبێتەوە و بە تەواوی یادەوەریی لەدەست داوە، ناسنامەی خۆیی لەبیر کردووە. چاو دەکاتەوە و خۆی لە نێو گرئوپێک کوڕی گەنجدا دەبینێتەوە کە نزیکی ٣٠ کەس دەبن، گەنجەکان بە پێی ئەزموونی خۆیان فێری ئەوە بوون کە لەو شوێنە بژین و بمێننەوە لە ژییاندا، کۆمەڵێک یاسای تایبەت بە خۆیان داناوە و هەموویان شوێنی دەکەون و لێی دەر ناچن لەو ژینگە داخراوەی خۆیاندا. ماوەی سێ ساڵە لەو شوێنەدا دەژین و هەر سی ڕۆژ جارێک گەنجێکی نوێ دەگاتە شوێنەکە کە کەس نازانێت کێ دەیاننێرێت و لەکوێوە دێن، بەیەکەوە هەوڵ دەدەن رێگایەک بدۆزنەوە بۆ هەڵهاتن لەو پەرژینەی کە دەوری شوێنەکەیانی داوە، کە لە لایەن کۆمەڵێک دڕندەوە پاسەوانیی دەکرێت بە ناوی گریڤەرەکان. لاوەکان لەوەدان کە بە تەواوەی بێ هیوا ببن کاتێک کچێک دەگاتە لایان بە تێبینییەکی نامۆوە لە نێو دەستیدا. جیهانە بچکۆلانەکەیان دەست بە گۆڕان دەکات پاش ئەوەی کوڕەکان دابەش دەبن بەسەر دوو گروپدا، گروپی یەکەم ئەوانەن کە ژییانی خۆیان دەخستە مەترسییەوە لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەرچوون و هەڵهاتن لەو شوێنە، گروپی دووەم ئەوانە بوون کە دەیانویست دەست بەوەوە بگرن کە هەیانە و لە شوێنی خۆیان بمێننەوە بە پارێزراوی.

 2015

 بەشی دووەم:

پاش هەڵهاتنیان لە پەرژینەکە، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک چاڵێنجی نوێ دەبنەوە لە ژینگەیەکی کراوەی وشک و وێراندا کە پڕیەتی لە بەربەستی چاوەڕوان نەکراو.

 بەشی دووەمی ئەفسانەی Maze Runner: The Scorch Trials 2015

تۆماس و هاوڕێکانی ڕووبەڕووی گەورەترین چاڵێنج دەبنەوە، بەدوای راستیی رێکراوێکی بەهێز و نهێنیدا دەگەڕێن بە ناوی WCKD. گەشتەکەیان دەیانگەیەنێت بە سکۆرچەکە، زەوییەکی جێهێڵدراوە و پڕیەتی لە بەربەستی چاوەڕوان نەکراو. لەگەڵ شەڕکەرە یاخیبووەکاندا یەک دەگرن لە دژی هێزەکانی WCKD و پلانە قێزەونەکانیان ئاشکرا دەکەن.

 2018

 بەشی سێیەم:

تۆماس، پاڵەوانە لاوەکە ئەرکی دۆزینەوەی نەخۆشییەکی کوشندە دەکەوێتە سەر شانی کە ناسراوە بە زە فلێیەر.

 بەشی سێیەم و کۆتا بەشی ئەفسانەکە Maze Runner: The Death Cure 2018

تۆماس نوێنەرایەتیی گروپی هەڵهاتووان دەکات لە کۆتا ئەرک و پڕمەترسیترین ئەرکیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەوەی هاوڕێکانیان ڕزگار بکەن ناچار دەبن دزە بکەنە نێو شوێنێکی زۆر مەترسیدارەوە کە سکیوریتیی زۆر بەهێزە. شوێنەکە لەژێر کۆنترۆڵی WCKD دایە، دواتر دەردەکەوێت کە کوشندەترین پەرژینە لەچاو ئەوانەی پێشتردا. ئایا تۆماس و گروپەکەی بە زیندویی لێی دەردەچن و دوبارە لەمەشیان ڕزگاریان دەبێت؟

 بینەر لەگەڵ ئەم پرسیارە و پرسیارە زۆرەکانی نێو فیلمەکەدا دەرگیر دەبێت و داوە باریکەکانی پەیوەندی ئەو ژیانە و ژیانی مۆدێرنە هەندێکجار خەیاڵبەرانە دڵت توند دەکەن.

 ئەم فیلمە لەجۆری خەیاڵی زانستییە و ئاڵۆزییەکی ماناداری چر لەنێویدا پیشاندراوە.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە