Bababn_Hama.jpg

چیرۆکی داهێنەری شەتڕەنج و پادشاکە

وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە: بابان حەمە

مێژوو نوسە هاوچەرخەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە 600 ساڵ پێش لەداییک بوونی عیسای کوڕی مەریەم (واتا مەسیح) ، کابرایەک بەناوی (شانوو نا نا) لە هندستان ئەم یارییەی بەناوی شەتڕەنج دروست کردووە .. واتا نزیکەی دوو هەزار و شەش سەد ساڵ پێش ئێستا !

دەگێڕنەوە داهێنەری شەتڕەنج دەچێتەلای پادشای سەردەمی خۆی و یارییەکەی پێشکەش دەکات و بۆی ڕوون دەکاتەوەو فێریشی دەکات .. پادشاش فەرمان دەکات (هەرچییەک دەخوازێت بێ دڵی مەکەن و پێشکەشی بکەن)...

کابرای داهێنەری شەتڕەنجیش دەڵێت: داواکارییەکەم زۆر زۆر ئاسانەو زۆر زۆر قورسیشە !

 هیچم ناوێت... تەنها ئەوەندە نەبێت بەهێندەی ژمارەی خانەکانی شەتڕەنجەکە دەنکە گەنمم بدەنێ ..

 پادشاش دەڵێت چۆن ئەوداوا سادەیە دەکەیت؟! لەکاتێکدا دەبوایە شتی زۆرتر و گەورەتر بخوازیت!

 داهێنەری یاری شەتڕەنجیش لەوەڵامدا دەڵێت: قوربان کۆی ژمارەی خانەکان ٦٤ خانەیە، هەرخانەو دەنکە گەنمێکی بخەرە سەر، خانەی یەکەم ×  دووەمی بکەو سێهەم ×چوارەمی بکەو چوارم × پێنجەم ...... تا ٦٤ خانەکە تەواو دەبێت، ئیتر من هەر ئەوەندە دەنکە گەنمم دەوێت و بەس ...

پادشاش دەست و برد فەرمان دەکات بۆی جێ بەجێ بکەن ..

کاتێک سەرۆک وەزیران دێتە لای پادشا پێی دەڵێت: قوربان تۆ ئەزانیت فەرمانی چیت دەرکردووە؟ پادشاش دەڵێت بەڵێ دەزانم، بۆی جێبەجێ بکەن.. چونکە یارییەکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش و پڕ بیرکردنەوەی داهێناوە ...

سەرۆک وەزیران دەڵێت خاوەن شکۆ، ئێمە حسابەکەمان کردووە و لێکمان داوەتەوە، ئەوەی ئەو داوای دەکات بریتییە لە: (18446744073709551615)  دەنکە گەنم، کە لێکمان داوەتەوە ئەگەر ئێمە ڕووبەری هەموو وشکانی زەوی گەنم بچێنیین ناتوانیین ئەو گەنمەی کابرای خاوەن یارییەکە داوای دەکات بیدەینێ!

پادشاش سەری ئەسوڕمێ و دەڵێت: چۆن دەبێت شتی وا ..  من نازانم سەر لەزیرەکی کامیان دەربکەم؟! هی یارییەکەی یان بیرکاری زانییەکەی؟ بڕۆن پێی بڵێن داواکەی بگۆڕێت و شتێک داوا بکات پێمان هەڵسوڕێت!


ئەم بابەتە 114 جار خوێندراوەتەوە