Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/3

- لە رۆژى 8/3/1869 هیکتۆر بیرلیۆز (Hector Berlioz)، موزیسیان و ئاوازدانەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/12/1803 لە شارى گرونۆبل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/1913 مه‌ولود فیرعه‌ون، ئەدیب و نوسه‌ری جه‌زائیری لە دایکبووە، له‌ رۆژى 15/3/1962 لە تەمەنى (49) ساڵى لە شارى جەزائیر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1922 شیگیرۆ میزۆکى، نیگارکێشى مانگا یابانى لە شارى ئۆساکا لە دایکبووە، لە رۆژى 30/11/2015 لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى لە میتاکاى شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1928 عادل ئه‌دهه‌م، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 9/2/1996 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1929 ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى به‌ڕازیلى لە شارى تاوباتى لە دایکبووە، لە رۆژى 29/9/2012 هیبى کامارگۆ (Hebe Camargo)، لە تەمەنى (83) ساڵى بە جه‌ڵته‌ى دڵ لە شارى ساوپاولۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1932 سه‌میحه‌ ئه‌یوب، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1934 عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بو زه‌هره‌، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى دمیات لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/1941 شێروود ئەندرسۆن (Sherwood Anderson)، رۆماننوس و چیرۆکنوسی ئەمریکی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى کۆڵۆن بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/9/1876 لە شارى کامدین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/1947 تەیفور بەتحایی، نوسەرو ده‌رهێنه‌ر و سینەماکارى كورد له‌ شارى سنه‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 10/9/2020 له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى لە شاری یۆتەبۆری سوید كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1969 تاكو ساڵى 1972 لە بەشی وێنەگرتن له‌ خوێندنى سینەما و ته‌لەڤزیۆنی تاران خوێندویه‌تى، لە ساڵى 1973 بە ھۆی لایەنگری ئایدۆلۆژی چەپ و ئەندامێتى لە گروپی (دوازدە) لە گەڵاڵەی بەبارمتەگرنتی («فەرەح پەھلەوی)، دادگایی کرا و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچووه‌، له‌ماوه‌ى (4) چوار ساڵدا (4) چوار فیلمی دیکۆمێنتاری لە سەر ژیان و خەباتی کوردانی رۆژهەڵات ئاماده‌كردووه‌، کە ناسراوترینیان (نان و ئازادی)یە، وه‌كو زۆربه‌ى كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان روى كرۆدته‌ تاراوگه‌ و له‌ سوید نیشته‌جێ بووه‌، له‌ ساڵى 1990 وه‌كو ده‌رهێنه‌ر لە ئەلمائاتای پایتەختی کازاخستان بە زمانی کوردى فیلمی (گەلەگورگ)ى به‌رهه‌مهێنا، كه‌ به‌ یەکەمین فیلمی سینەمایی پەناهەندە داده‌نرێت.

- لە رۆژى 8/3/1947 ره‌ئوف بن عومه‌ر، ئه‌کته‌ری تونسی لە شارى تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/1964 عه‌بدولفه‌تاح قەسری، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1905 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/1971 هارولد لوید (Harold Lloyd)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کالیفۆرنیا  کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1893 لە شارى پورچارد لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/1977 رەنا رفاعى، ژنه‌ ئه‌کته‌ری لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1979 دیمه‌ جوندی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/3/1981 سلما سه‌باحی، ژنە گۆرانیبێژی میسری لە شارى پور سەعید لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/2020 ماکس ڤۆن سیدۆ (Max von Sydow)، ئەکتەر و دەرهێنەری سویدی لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى برۆفنس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/4/1929 لە شارى لۆند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/3/2020 گوڵزار محەمەدی، ژنە هونەرمەند و شانۆکارى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان لە تەمەنی (43) ساڵى بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە له‌ شارى سنه‌ کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سنە لەدایکبووە، لە شارى سنە دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە کارنامەیدا لە بواری هونەری شانۆی بووکەڵەی منداڵاندا دەیان کاری هەبووه‌، لە ساڵی 2017  سکرتێری ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی شانۆکارانی بووکەڵەی ئێران بووه‌، سەرۆکی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی بووکەڵەیی تاران بووە، بەڵام مەرگ مەودای نەدا ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە ببات.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە