Dana.jpg

دوایین وێستگە

دوایین وێستگە نوێترین دەقی شانۆیی نوسه‌ر و شانۆكارى كورد (دانا ڕەئوف)ه‌ و ناوەندی كەپر چاپ و بڵاوى كردووە.

دەربارەی ئەم كارە بۆ سایتی گەلاوێژ وتى: "دوایین وێستگە، بریتییە لە دە دەقی شانۆییی یەک پەردەیی و دیمەنێکی کورت، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان یەکتری تەواو دەکەن؛ پەیوەندییەکانی ژن و پیاو، خۆشەویستی و بیرەوەری، خەون و واقیع، یٔازار و ژان، مەرگ و ژیان و دابڕان، ڕووداوەکانی یٔەم دەقانە پێک دەهێنن. کارەکتەرەکان لە هەموو دەقەکاندا هەمان کەسن، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا، لە یٔەزموون و ڕەوشی جودادا دەردەکەونەوە و ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ڕووداوەکان دووبارە دەبنەوە، یادەوەرییەکان نزیکن لە یەکترییەوە، هەندێک لە دیالۆگەکان لە هەر دە دەقەکەدا دووبارە دەبنەوە و ڕووداوەکان و کارەکتەرەکان پێکەوە ده‌به‌ستنه‌وه‌. جاری وەها هەیە، حیوارێک لە زۆربەی دەقەکاندا دووبارە دەبێتەوە، هەندێک جار لەسەر زمانی کارەکتەری ژنەکەوە و جاری وایش هەیە لەسەر زمانی پیاوەکەوە.

ستایلی دەقەکان چەندە بە ڕواڵەت واقیعییە، هێندەیش لە واقیعەوە دوورە و لە فۆرم و تەکنیکێکی خەونیٔامێز و یٔەبسێردا پەیوەندییە یٔاڵۆزەکانی نێوان ژن و پیاو، خۆشەویستی، دابڕان، هاوکات مەسەلە خودگەرایییەکان دەخاتە ڕوو.

دانا ڕەئوف ناوێکی دیار، ئەزموونێکی دیارو شانۆکارێکی جدی و خەمخۆری کوردە، پایەیەکی نووسین و وەرگێڕانی نێو مێژووی شانۆی ئێمەیەو ساڵانە بەکارە تیۆری و هەوڵەجدییە شانۆییەکانی کاردەکات و لە هەوڵی نوێکردنەوەو فراوانکردنی شانۆی کوردیدایە. ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە و پاش چەندساڵ کارکردن لە بواری شانۆدا ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە.


ئەم بابەتە 170 جار خوێندراوەتەوە