Choman.jpg

کیفیسۆدۆریوس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی نۆزدەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 کیفیسۆدۆریوس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی کیفیسۆدۆریوس

کیفیسۆدۆریوس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، کە  بە یەکێک لە نووسەرە  گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، و هەروەها لە بواری تراجیدی دا دەستێکی باڵای هەبووە ، کە ئەوەیش وەکو ئەوانەی تر توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە ، و لە هەمان کاتەدا ژەنەڕاڵێکی مەزن بووە.

کیفیسۆدۆریوس ، لە ساڵی ، لە خانەوادەێکی ناوداری ئەو کاتەی ئەسینا لە دایک بووە ، و لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و بەشێکی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

کیفیسۆدۆریوس ، دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی و شیعری تراجیدی کردووە ، توانی گەلێک داهێنانی مەزن بخاتە ناو هونەری شانۆیی کۆمیدی  یۆنانی ئەو کاتە ، کە لە تەمەنی گەنجی دا بووە دەستی کردووە بە نووسینی شیعر و دەقی شانۆیی ، و لە شانۆکانی دا گاڵتەی بە دیاردە دزێو و ناشیرینەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەو کاتەی ئەسینا و وڵاتی گریکی کردووە.

کیفیسۆدۆریوس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو: ئاریستۆفانێس ، و ئاریستۆفۆن ، و کراتیس ، و نیکۆچاریس ، و فیلیپپیدیس ، و فیلیللیوس ثیۆدیکتیس ، و  گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، و ئەوەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و لیسیاس ، کە نووسەر و وتاربێژێکی ئەو سەردەمەی وڵاتی یۆنان بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (445_380پ.ز) ژیاوە ، دەربارەی کیفیسۆدۆریوس ، دەڵێت: کیفیسۆدۆریوس ، شانۆنامە نووسێکی گەورە و مەزنی سەردەمەکەی خۆی بووە ، و شاعیرێکی ڕاستەقینە بووە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی کیفیسۆدۆریوس

کیفیسۆدۆریوس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووس ، بە دەیان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، و بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون و لەناوچووە ، و بەڵام تەنها ناوی چەند بەرهەمێکی شانۆیی کە ژمارەیان نزیکەیی (4) شانۆیی بووە زانراوە ، کە ئەمانەن ناونیشانی ئەو دەقە شانۆیین کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە ، وەکو: ئانتیلایس (دژە لەش) ، و ئەمازۆنەکان (ئافرەتانی مەمک گەورە) ، و ترۆفۆنیوسەکان ، هۆگ (بەرازەکان).

کیفیسۆدۆریوس ، لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە بەشداری کردووە ، ئەمەیش هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی خۆی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، لە چەندین ڤێستیڤاڵ و ئاهەنگەکان ، کە تێدا چەندان جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە ، و هەروەها سەرجەم فێستیڤاڵەکان لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ئەنجام دراوە.

کۆچی دوایی کیفیسۆدۆریوس

کیفیسۆدۆریوس ، لە ساڵی (362پ.ز) کۆچی دوایی کردووە ، کە نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە ، و مردنەکەی بە هۆی کۆژرانی  لە جەنگی مانتینیا بووە ، کە ئەوەش لە ساڵی (362پ.ز) دا بووە  ، کە جەنگە لە نێوان سوپا هاوپەیمانەکانی دەوڵەتە شارەکانی ئەسینا و سپارتا و ئیلیس (ئیلیا) و مانتینییا ، لە بەرامبەر بە سوپا هاوپەیمانەکانی دەوڵەتە شارەکانی ثیفبس (ثیفا) و ئارکادیا و بۆیۆتیا بەرپا بووە ، کە مەیدانی جەنگە لە شاری مانتینییا لە پارێزگای ئارکادیا لە هەرێمی پیلۆپۆنیزی سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) بووە ، و کیفیسۆدۆریوس وەکو فەرماندەکەی دەوڵەتە شاری ئەسینا بەشدار بووە لەو جەنگەدا ، و لە پاش ئەوەی لەو جەنگەدا کۆژراوە و هەر لە شاری مانتینییا لە پارێزگای ئارکادیا لە هەرێمی پیلۆپۆنیزی سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ئەسپەردەی خاک کرا.

سه‌رچاوه‌کان

1_ یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_ بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

3- پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 112 جار خوێندراوەتەوە