Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/3

- لە رۆژى 10/3/1788 جۆزیف فرایهەر (Joseph von Eichendorff)، شاعیر و رۆماننوس نوسه‌رى ئەڵمانى لە شارى لۆبۆفیتس لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/1857 له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نایسە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1920 هاجەر حەمدى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/11/2008 لە تەمەنى (84) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1954 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1938 یوسف داود، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/6/2012 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1940 چاک نوریس (Chuck Norris)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ریان لە ویلایەتى ئەوکلاهۆما لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1940 میخاییل بۆڵگاکۆف (Mikhail Bulgakov)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى روسى له‌ ته‌مه‌نى (48) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى مۆسكۆ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 15/5/1891 له‌ شارى كیف له‌ دایكبووه‌، چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراوه‌ به‌ كوردى، له‌وانه‌ رۆمانى (سه‌گدڵ)، له‌ وه‌رگێڕانى كه‌یوان هه‌ورامى.

- لە رۆژى 10/3/1953 ئیناس دغیدی، ژنە دەرهێنەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/3/1954 ریاز ساڵح حسێن، شاعیرى سورى لە شارى درعا لە دایکبووە، لە رۆژى 21/11/1982 لە تەمەنى (28) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1955 یوسرا (سیفین محەمەد حافز نەسیم)، ژنە سینەماکار و ئەستێرەی سینەمای میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1958 شارۆن ستۆن (شارۆن ئیفۆن ستۆن (Sharon Yvonne Stone)، ئەکتەرى ناودارى ئەمەریکا و هۆلیود لە شارى میدفیل لە دایکبووە، لە سەرەتاى هەشتاکانەوە رۆلى لە چەندین فیلم و زنجیرەى هۆلیود بینیووە،خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆى و جیهانیە، لە واڵى تایبەتى خۆى لە تویتەرلە ساڵى 2019 نوسیویەتى:"هاووڵاتیانى عێراق شەڕ لە پێناو دیموکراسیدا دەکەن".

- لە رۆژى 10/3/1972 رانیا محمود یاسین، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1973 تورکی یوسف، ژنە ئەکتەری سعودی لە شارى ریاز لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1976 هەیفا وەهبی (هەیفا محەمەد وەهبى) ژنە ئەستێرەی عەرەبی لە گوندى مەحرونە لە شارۆچکەى ێور لە شارى جنوب لوبنان لە لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، جگە لە گۆرانى وتن لە چەند درامایەک و فیلمدا بەشدارى کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1981 ئاسۆ فارس حارس، رۆماننوس و شاعیرى کورد له‌ شارى سلێمانى له‌ دایک بووه، له‌ ساڵى 1998 ده‌ستى به‌ نوسین کردووه‌، لە ساڵى 2000 یەکەم دەقی شیعری بڵاوکردۆتەوە، چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان سازکردوە، خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکى چاپکراوە، لەوانە ئەوینێک لە سەراب، رۆمانە شیعر، 2005، پارچه‌یه‌ک له‌ خه‌ڵوز، رۆمان، 2020.

- لە رۆژى 10/3/1982 فەهد علێوە، شانۆنوس و نوسەری کوێتی لە کەێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/3/1984 ئولیفیا وایلد (Olivia Wilde)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/3/1991 میر (بانگ چول یونگ)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى کۆریاى باشوور لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/3/1992  ئیمیلی ئوسمنت (Emily Jordan Osment)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/2004 زەکی ناسیف، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی لوبنانی لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/7/1916 لە گوندى مشەغەرە لە شارۆچکەى بقاع لە دایکبووە، لە ساڵى 1926 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە