Walid_Omar.jpg

‎ پێنج كتێبی نوێی وەلید عومەر بڵاوكرایەوە

پێنج كتێبی نوێی نوسەر و وەرگێڕى كورد (وەلید عومەر) بڵاوكرایه‌وه‌.

نوسه‌ر و وەرگێڕى كورد (وەلید عومەر) هه‌واڵى بێوكردنه‌وه‌ى (5) پێنج به‌رهه‌مى خۆى بڵاوكرده‌وه‌، وەرگێڕى كورد (وەلید عومەر)كه‌ به‌رهه‌مه‌كانى بریتین له‌ (كێشەی تاك، كێشەی تەكنەلۆژیا، كێشەی واقیع وفەنتازیا، كێشەی ژۆرنالیزم و كێشەی فۆڕم و ناوەڕۆك).

نوسه‌ر سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مانه‌ نوسیویه‌تى: "ئەم پێنج کتێبە بچوکە, لەسەر پێنج کێشەى تیۆرى دەوەستێت و هەوڵدەدات بیبەستێت بەمڕۆمانەوە. لە خوارەوە بە کورتى پێناسەى هەریەک لە کارەکان دێت بۆ ئەوەى بەرچاوى خوێنەر ڕوونتر بێت".

 کێشەى تاک: زۆرجار لێرەولەوێ وشەى "تاک(individual)" بەکاردەهێنرێت و هاوکات دەشگوترێت تاکێتى لە کۆمەڵگاى ئێمەدا نیە. گەنجەکانیش حەزدەکەن تاک بن و ناشزانن تاکن یان نا, بۆیە ئەم کارە بنکۆڵێکى سەرەتایی ئەم پرسە دەکات.

کێشەى تەکنۆلۆژیا: لەلایەک تەکنیک تادێت مرۆڤ داگیردەکات, لەولاشەوە شکست دێنێت لەوەى هەندێ دیوى مرۆیی داگیربکات. هاوکات ئاخۆ پاش تەکنۆلۆژیا دەتوانێت بمانکاتە شتێکى ترى جیا لە مرۆڤ, بمانکاتە ژن و پیاوى سایبۆرگى و زۆڵ و بێ‌دایک‌وباب؟

کێشەى ژۆرنالیزم: هەوڵێکى بەراییە لە دونیاى ئێمەدا لەسەر ئەم دیاردەیە و پشکنینى هەندێک ڕەهەندى دیاردەکە. ژۆرنالیزم جنێو نیە, لە جیهاندا ڕیشەى ترى هەیە و لاى ئێمەش دەرەنجامى ترى لێ دەکەوێتەوە.

كێشەی واقیع وفەنتازیا: هەوڵێکە بۆ پیاچوونەوە بە ماناکانى واقیع و فەنتازیادا و ڕەخنەکردنى چەمکە کلاسیکەکەى خەیاڵکردن و کۆمەڵێک دیاردەى نوێش.

كێشەی فۆڕم و ناوەڕۆك: ورووژاندنى کێشەیەکە پێشتر زیاتر بۆ ئەدەب بەکارهاتووە(ئەوەى کە پێى‌دەوترا شێواز و ناوەڕۆک), بەڵام لێرەدا دەبەسترێت بە فیکر و سەردەمەکەوە.


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە