Hawzhin.jpg

ئەفسانە و دەقی پیرۆز، دەروازەیەكی نوێ بۆ خوێندنەوەو ڕوانین

پلاتفۆڕمی دابڕان، لەچوارچێوەی كاروچالاكیە بەردەوامەكانيدا، كۆڕێك بەناونیشانی (ئەفسانە و دەقی پیرۆز، دەروازەیەكی نوێ بۆ خوێندنەوە و ڕوانین) بۆ نوسەرو مامۆستای زانكۆ "هاوژین مەلا ئەمین"، ڕێكدەخات.

كۆڕەكە رۆژی شەممە 13/3/2021 كاتژمێر (سێ)ـی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی ڕۆشنگەريی چاودێر بەڕێوەدەچێت.

 هاوژین مەلا ئەمین مامۆستایە لە بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕە لە فەلسەفەی ئیسلامی، بەڕێوەبەری ماڵی سوهرەوەردییە بۆ لێكۆڵینەوە لە ئایین و ئەفسانە، خاوەنی چەندین كتێب و توێژینەوەی ئەكادیمییە لەناوەندە زانستییەكاندا.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیان دەستپێكردووە بەناونیشانی (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان) لە (سەكۆی جیاوازی) تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و رەخنەی ئازادە بۆ ئەوەی جوانیی جیاوازییەكان لەو سەكۆیەدا بخرێتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە دوو كۆڕ و سیمینار لەسەر پرسە جیاواز و جێ بایەخەكان بۆ نووسەر و ئەكادیمی و رۆشنبیر و رۆشنگەرەكان رێكدەخات.


ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە