یاده‌وه‌رییه‌كانى (لویس بونوێل) له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (جه‌بار سهباییر) ده‌كرێت به كوردى.
سه‌باره‌ت به كتێبى (دواهه‌ناسه‌م) نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (جه‌بار سهباییر) له والاى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك به‌رگى كتێبه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوسیویهتى:
"كتێبێكی گرنگ له‌سه‌ر مێژووی سینه‌ما، سه‌ره‌تاكانی سینه‌مای ده‌نگدار. پاریسی ده‌یه‌كانی بیست و سی، سوریالیزم و داداییزم، ئیسپانیا و شه‌ڕی ناوخۆ. هۆڵیوود و پیشه‌سازی سینه‌ما. ئاراگۆن و پۆڵ ئێلوار، پیكاسۆ و دالی، چاپلن و گۆدار و زۆریتر.... كتێبێك كه حه‌زم ده‌كرد به كوردی هه‌بێ و كورد بیخوێنێته‌وه. یاده‌وه‌ری مرۆڤێك كه ئاگاداری سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه و له هیچه‌وه خۆی دروستكردووه".
لویس بونویل (Luis Buñuel)له چه‌ند دێرێكدا:
پیشه: شاعیر و سیناریۆنوس و دەرهێنەر و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ری ئیسپانی
لە رۆژى 22/2/1900 له دایكبووه.
لە رۆژى 29/7/1983 له ته‌مه‌نى (83) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى مه‌كسیكۆ له مه‌كسیك كۆچى دوایى كردووه.