به‌داخه‌وه له ئێستادا نوسه‌ر و روناكبیرى كورد (پشكۆ نه‌جمه‌دین) نه‌خۆشه و له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستى دایه، بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ هیواى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى بۆ ده‌خوازێت، هیوادارین هه‌رچى زووه به ته‌ندروستیه‌كى باش بگه‌ڕێته‌وه ناو دنیاى ئه‌ده‌ب و له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بێت.
پشكۆ نه‌جمه‌دین، نوسهرێكى دیارى كورده و له ساڵى 1953 لە گوندی عەبابەیلێی شارى هەڵەبجە لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی هه‌ر له‌و شاره‌دا تەواو کردووە، له ساڵی 1977 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کشتوکاڵیدا لە زانکۆی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه، له شۆڕشه‌كانى كورددا به‌شدارى كردووه.
لە ساڵی 1989 له‌دواى کارەساتی ئەنفال، کوردستانی جێهێشتووە و لە تاراوگە ژیانی بەسەر بردووە، لە بواری نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و سیاسی‌دا کاری کردووە.
چه‌ند کۆمەڵە شیعر و دیوانە شیعری چاپ کردووه، له‌وانه: (کۆمەڵە شیعری ژارک - 1991، کۆمەڵە شیعری گەڕان لەدوی سەرابی نیشتمان – 1994، کۆمەڵە شیعری لەتێک غوربەت لە تەمەندا – 2000، دیوانە شیعری بە تیرۆژێک لە نیگای تۆ، کۆمەڵە شیعری لە زەردیی پاییزا پیاسەیەک، کۆبەندی شیعرەکان لە خەزانی ڕەزێکەوە هەتا ئاڵیی گوڵهەنارێک.
خاوه‌نى ده‌یان كتێبى چاپكرا و كه دواهه‌مینیان كتێبى (نیگایەک لە ئەدەب.. بینینێک بۆ سیاسەت) بووه.