- لە 16/3/1839 رینیه سولی پوردوم (Sully Prudhomme)، شاعیر و ئه‌دیب و نوسهرى فه‌ره‌نسی لە پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 6/9/1907 له ته‌مه‌نى (68) ساڵى لەشارى شاتیناى مالابرى فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە،لە ساڵى 1901 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- له رۆژى 16/3/1910 عه‌بدولهادى وهفائى، شاعیر و شانۆنوس و موزیسیان و ئاوازدانهرى سورى له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شارى حمس كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1834 له شارى حمس له دایكبووه.
- لە رۆژى 16/3/1926 ئیدوار خرات، رۆماننوس و شاعیر و رهخنهگردى ئه‌ده‌بى و نوسەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/12/2015 لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 16/3/1926 جیرى لویس (Jerry Lewis)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئه‌مه‌ریكى له شارى نیوئارك له ویلایه‌تى نیوجیرسى له دایكبووه، له رۆژى 20/8/2017 له ته‌مه‌نى (91) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ له شارى لاس فیگاس كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 16/3/1940 سەلما لاگرلۆف (Selma Lagerlöf)، ژنه رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى سویدى لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە مارباکاى شارى فارملاند کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1858 لە هەرێمی مارباكای شاخاویی لە گوندێكی سەر بە ناوچەی (فارملاند) كە هاوسنوری نەرویژە لە باكورەوە لە دایکبووە، لە ساڵى 1909 یه‌كه‌مین ژن بووه، كه خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، به نووسەری داستانی سەرنج ڕاكێشی (نێلز)، بانوبانگه، كه لە ساڵەكانی هەشتا بە زمانی عەرەبی و لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووش‌دا كرا بە زمانی كوردی و زۆربەمان بینەری بووین، له ساڵى 1861 بە هۆی نەخۆشییەك لە تەمەنی (3) سێ ساڵیەوە زۆر توانای جووڵەی نابێت و تووشی جۆرێك لە ئیفلیجیی دەبێت، ئەم حاڵەتەشی والێدەكات نەتوانێت لەگەڵ هاوتەمەنەكانی یاری بكات و زۆرتر خۆی بە گوێگرتن لە چیرۆكی نەنكی و بە تەمەنەكانی دیكەوە سەرقاڵ ده‌كات، له ساڵى 1891 داستانی (گۆستا برلنگ - Gösta Berling) بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش بوه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دره‌وشانه‌وه لە جیهانی ئەدەبیدا، لە ساڵی 1924دا لە لایەن زانكۆی (گیرفس فالد)ی ئەڵمانی دكتۆرای فەخریی پێبه‌خشراوه، ماڵه‌كه‌ى لە شاری (مۆرباكا) لەلایەن حكومەتى سویدى كراوەتە مۆزەخانە و كەلو پەلە تایبەتەكانی تێدا نمایش دەكرێت.
- له رۆژى 16/3/1945 سیروس گورجستانی (Sirus Gorjestani) عه‌لى ئه‌كبه‌ر مه‌حمود زاده گورجستانی، ئه‌كته‌رى ئێرانى له شارى ئهنزهلى له دایكبووه، له رۆژى 2/7/2020 له ته‌مه‌نى (76) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له نه‌خۆشخانه‌ى لواسانی له شارى تاران كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵی 1970 چالاكییە هونه‌رییه‌كانى لە ڕۆڵبینینی لە بواری شانۆدا دەستپێكردووه، لە ساڵی 1977 هاتۆته ناو دونیا فلیمە سینەمایی و زنجیرە دراماكان، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى هونه‌ریدا بەشداری لەنزیكەی (50) فلیمی سینەمایی و (70) زنجیرەی دراما و (23) شانۆ كردووە، له چه‌ند درامایه‌ك رۆِڵى تێدا بینوه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و بینه‌رى تایبه‌تى خۆى هه‌بووه، له‌وانه: (خۆش نشینەكان، تاوانبار هەڵهات، دراوسێكان، ژنی بابە و... هتد)، دواهه‌مین بهههرمهیشى به‌شدارى كردن بووه له دراماى (شادەمار)، كە باسی ساڵانی 1980ى ئێران دەكات.
- له رۆژى 16/3/1945 مه‌عروف رهسافى، شاعیرى كورد له ته‌مه‌نى (70) ساڵى له شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1875 له باوكێكى كورد و دایكێكى عه‌ره‌ب له شارى به‌غداد له دایكبووه.
- له رۆژى 16/3/1953 ئیزابێل ئهوپیر (Isabelle Huppert)، ژنه ئه‌كته‌رى فه‌ڕه‌نسى له شارى پاریس له دایكبووه.