Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 17/3

- لە رۆژى 17/3/1923 سەڵاح مه‌نسور، ئه‌کته‌ری میسری لە شبین قناترى شارى قلیوبیە لە میسر لە دایکبووە، له رۆژى 19/1/1979 لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/3/1939 ئەبوبەکر سالم، گۆرانیبێژى سعودى لە شارى نریم لە یەمەن لە داکیبووە، لە رۆژى 10/12/2017 لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى ریاز لە سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/3/1968 ماكسێنس فێرمین (Maxence Fermine)، رۆماننوس و نوسه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌ شارى ئه‌لبیرڤیل له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ دایكبووه‌، رۆمانه‌كانى كه‌مانچه‌ ڕه‌شه‌كه، به‌فر و هه‌نگه‌وان، له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وه‌رگێڕ ئازاد به‌رزنجی كراون به‌ كوردى، بۆ دوه‌مجاریش رۆمانى به‌فر له‌لایه‌ن وه‌رگێڕى كورد عیسا عوسمان كراوه‌ته‌وه‌ به‌ كوردى.

- لە رۆژى 17/3/1986 ئه‌ولیسیا رۆلین (Olesya Rulin)، ژنه‌ ئه‌كته‌رى روسى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى مۆسكر له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/3/1998 عەبد حەغیز تتاوى، ئەکتەرى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/11/1922 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/3/2003 سروت ئه‌بازه‌، رماننوس و نوسه‌رى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كردووه‌،  له‌ رۆژى 15/7/1927 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 17/3/2019 سەردار ئەحمەد (سەردار ئەحمەد عه‌بدوڵڵا)، موزیسیان و ئاوازدانەری کورد لە تەمەنی (74) ساڵی بەهۆی نەخۆشی لە کۆیە کۆچی دوایی کردووە، لە رۆژى 1/7/1945 لە گەڕەکى بەفرى قەندى لە کۆیە لەدایکبووە، لە رۆژى 18/3/2019 لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە شارى کۆیە لە گۆڕستانی کەکۆن نێژراوە، بە (باب سەردار) ناسراوە، لە دامەزراندنى تیپى مۆسیقاى هەولێر دەورى کاراى هەبووە، بۆماوەیەکیش سەرپەرشتى بەشى مۆسیقاى تیپى هونەرى هەولێرى کردوە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی باواجی کۆیە،  لە ساڵی 1957 لەلایەن مامۆستا باکووری هەڵدەبژێردرێت و دەبێت بە یەکێک لە ژەنیارەکانی خوێندنگاى کۆیەی کوڕان، لە ساڵى 1958وەک ژەنیارى موزیکى تیپی باواجی هاتۆتە سەر تەختەی شانۆ، ئه‌وكاته‌ى له‌ پۆلى چواره‌مى سەرەتایى بووه‌، خولیاى بۆ هونه‌ر هه‌بووه‌، كاتێك كه‌سێك به‌ناوى عه‌بدۆك، كه‌ شاگردى پاس بووه‌ نەى و دوزەلە و شمشاڵى لێداوه‌ ئه‌ویش ئارەزووى بۆ لێدانى ئەم ئامێرانە چوه‌ و تا له‌ شارى هەولێر شمشاڵێكى زەردى ئاسنى بە (100) سەد فلس كڕیووه‌ له‌گه‌ڵ نەیەکی داریش، له‌ شارى به‌غداد له‌گه‌ڵ تیپى موزیكى پەیمانگاى هونەرەجوانەکان كارى كردووه‌، زیاتر له‌ (50) ساڵ‌ له‌ بواری هونه‌ری میوزیکدا كاری کردووە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە