به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (پ. د. کەمال مەزهەر) ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاو‌دێر پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ كه هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی كیمیابارنكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست، پرۆفیسۆر و ئه‌كادیمیست و مێژوونوسی گه‌وره‌ی كورد (د. کەمال مەزهەر) كۆچی دوایی كرد.
د. كه‌مال مەزهەر (84) ساڵ ژیا، به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانكرد بۆ نوسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له مێژووی كورد و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆری ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانی عێراق و كوردستانی كرد، وه‌كو مامۆستا له زانكۆی به‌غداد و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وانه‌ی وتۆته‌وه و سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامی ده‌یان نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا بووه.
هاوكات چەندین بەرهەمی به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و روسی به‌چاپگه‌یاندوه، كه هه‌ریه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌نرخ بۆ توێژه‌ران و لێكۆڵه‌ران.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاو‌دێر پرسه‌و هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێت، هیوا خوازین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی دواهه‌مین خه‌ون و هیواكانی بهێننه دی، كه خۆی به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی و مانه‌وه‌ی له تاراوگه نه‌یتوانی ئه‌نجامیان بدات.
ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاو‌دێر
16/3/2021