Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/3

- لە رۆژى 18/3/1813 فریدریچ هیبل (Christian Friedrich Hebbel)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئەڵمانى لە شارى فیسلبۆرین لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1863 لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى فیینا لە نەمسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/3/1893 وێلفرید ئۆین (وێلفرید ئیدوارد سۆلتەر ئۆین - Wilfred Owen)، شاعیر و نوسه‌رى ئینگلیزى لە دایبکووە، لە رۆژى 4/11/1918 لە تەمەنى (25) ساڵى پێش کۆتایی ھاتنی شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م بە ھەفتەیەک راسپێردرابوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی سەربازی، به‌ڵام فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و کۆچى دوایى کردووە، له‌ ساڵى 1903 لەتەمەنی (10) ده‌ ساڵدا دەستی کردووە بە شیعر نووسین، دوای ئەوەی خوێندنى تەواوکردووە بڕیاریداوە له‌ زانکۆی لەندەن خوێندنى زانكۆیى ته‌واو بكات، بەڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نمرەی پێویستى نه‌بووه‌، نه‌یتوانیوه‌ له‌م زانكۆیه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بدات، بۆیه‌ له‌ زانکۆی ریدینج وەرگیراوە و زانستی ڕوەکی خوێندووە، زۆربەی ڕەخنەگرەکان بەناودارترین شاعیرەکانى شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م لەقەڵەمیان داوە، پێش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم وەکو مامۆستای ئینگلیزی و فەرەنسی کاری کردووە، لە ساڵی 1915 خزمەتی سەربازی لە ناوچەی ئیسکس ده‌ساپێكردووه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا و لەکاتی مەشقکردندا تووشی چه‌ندین روداو و كاره‌سات بۆته‌وه‌، له‌وانه‌ جارێکیان ئەو خەندەقەی خۆی تیا حەشارداوە بۆردومان کراوە جاری دووەمیشیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەیەکێک لەو چاڵانە گیری خواردووە کە ئەڵمانیەکان ھەڵیان کەندبوو، ئەم روداوانه‌ تووشی حاڵەتێکی دەرونی کردووە و ناچار ڕۆشتووە بۆ یەکێک لەنەخۆشخانە سەربازیەکان بۆ چارەسەر، لەلایەن زۆربەی نووسەران و ڕەخنەگران بەمەزنترین شاعیرەکانی جەنکی جیھانی یەکەم ناودەبرێت، یەکێک بووە لەو شاعیرانەی باسی ئازارەکانی جەنگ و وێنەی خەندەقەکان و ئەو گازانەی کردووە کە لەجەنگدا بەکاردەھێنران.

- لە رۆژى 18/3/1914 مەحمود ئیسماعیل، ئەکتەر و ده‌رهێنه‌رى میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 27/1/1983 له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/3/1922 مه‌هدى ئازه‌ر یه‌زدى، چیرۆكننوس و شاعیرى ئێرانى له‌ شارى یزد له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 9/7/2009 له‌ ته‌مه‌نى (87) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 18/3/1929 کریستا فولف (Christa Wolf)، ژنه‌ رۆماننوس و رەخنەگرى ئەدەبی و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئه‌ڵمانی لە دایکبووە، لە رۆژى 1/12/2011 لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/3/1945 ئیریک ۆولفسۆن (Eric Woolfson)، گۆرانیبێژی ئۆسکوتله‌ندی لە شارى گلاسگۆى ئۆسکوتلەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/12/2009 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/3/1950 نه‌بیل یاسین، شاعیر و نوسه‌رى عێراقى له‌ شاى به‌غداد له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 18/3/1980 تمارا دی لیمبیكا (Tamara de Lempicka)، ژنه‌ نیگاركێشی پۆڵه‌ندی له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى له‌ شارى كویر نافكا له‌ مه‌كسیك كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 16/5/1898 له‌ شارى وارشۆ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 18/3/1996 ئەودیسۆ ئیلیتیس (Odysseas Elytis)، شاعیر و ره‌خنه‌گرى هونه‌رى و نوسه‌رى یۆنانى لە تەمەنى (85) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئەسینا کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 2/11/1911 لە شارى کاندیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە،

- لە رۆژى 18/3/2017 چاک بیرى (Chuck Berry)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى سانت چارلز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1926 لە شارى سانت لویس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە