photo_2021-03-17_20-44-17.jpg

کەمال مەزهەر، بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستان

ئامادەكردن: بوار نوورەدین

دکتۆر کەمال مەزهەر- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی

(كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- 2010)

 ئەم بیبلیۆگرافیا تایبەتييە، تەنها کەڵکی لە پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- 2010) وەرگرتووە، کە 5680 كتێبی تێدا ناسێنراوە و لە 5206 لاپەڕە پێكهاتووە و بەسەر 12 بەرگ و بەشدا دابەش كراون، تایبەت كراوە بەو كتێبانەی لە نێوان ساڵانی 1920- 2010دا، لەبارەی "كورد و كوردستان"ـەوە نووسراون، كتێبی نووسراوی بە هیچ زمانێكی تر لەخۆنەگرتووە. پڕۆژەی ناوبراو ساڵی ٢٠١٦ لە شاری تارانی وڵاتی ئێران چاپکراوە.

لەم بیبلیۆگرافیایەدا، هەروەك تەواوی پڕۆژەكە، كتێبەكان بە پێی ساڵ و لە هەر ساڵێكیشدا، بە پێی "تیپ"ـەكانی زمانی كوردی ڕیزكراون، ناونیشانی كتێبەكانیش، وەك خۆیان نووسراونەتەوە. بە پێویستمان نەزانی هەموو ئەو سەرنج و تێبینییانە بنووسینەوە، كە لە ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیاكانی پێشتردا ئاماژەمان پێ كردوون.

 کورتکراوەكان:

پ.: پێوانە (بە سانتیمەتر و "پانی"ی پێش "درێژی"ی نووسراوە)

چاپ.: نۆبەتی چاپ

چ.: چاپخانە

ش.: شوێن

ژ.: ژمارە

ژ.س.: ژمارەی سپاردن

ز.: زانکۆ

س.: ساڵ

ش.: شوێن

كۆڕ.: چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد

ل.: لاپەڕە

و.: وەزارەت

؟: بۆ هەر زانیارییەكی نەزانراو و نادیار دانراوە

ISBN: International Standard Book Number ژمارەی جێگیری نێودەوڵەتیی كتێب

 

 تەوەرەی یەكەم: بیبلیۆگرافیای كتێب ١٩٧٥- ٢٠٠٩

 K.Kurdstan

١- كوردستان لە ساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهاندا

نووسین: د.كەمال مەزهەر

لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاریی كورد

چاپ: یەكەم، چ: كۆڕ، ش: بەغدا، ژس: ٦٢١، س: ١٩٧٥، ل:١٩٩، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

پێڕست/ پێشەكی/ بەشی یەكەم: گرینگی كوردستان و بایەخ پێدانی لە لایەن دەوڵەتە گەورەكانەوە/ بەشی دووەم: باری گشتیی كوردستان بەر لە دەستپێكردنی شەڕ/ بەشی سێیەم: كوردستان لە كڵپەی ئاگری شەڕدا/ بەشی چوارەم: خەباتی گەلی كورد لە ساڵەكانی شەڕدا و ئەو زیانانەی لەو ساڵانەدا لە كورد كەوتن/ بەشی پێنجەم: كورد و كوشتاری ئەرمەن/ بەشی شەشەم: دواڕۆژی كورد لە پلانی دەوڵەتە گەورەكاندا/ ئەنجام/ سەرچاوە/ ناو/ شوێن.

 K.Tegayshtny

 ٢- تێگەیشتنی ڕاستی و شوێنی لە رۆژنامەنوسی كوردیدا

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

لەچاپكراوەكانی كۆڕی زانیاریی كورد

چاپ.: یەكەم، چ.: كۆڕ، ش.: بەغدا، ژ.س.: ٨٢٨، س.: ١٩٧٨، ل.:٣١٥، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

پێشەكی/ بەشی یەكەم: چەند لاپەڕەیەك دەربارەی مێژوو و بایەخی ڕۆژنامەنووسی/ بەشی دووەم: چمكێك لە مێژووی ڕۆژنامەنووسیی كوردی/ بەشی سێیەم: كەی و چۆن (تێگەیشتنی ڕاستی) دەرچوو؟/ بەشی چوارەم: هونەری ڕۆژنامەنووسی لە (تێگەیشتنی ڕاستی)دا/ بەشی پێنجەم: زمان و ئەدەب و مێژووی كورد لە (تێگەیشتنی ڕاستی)دا/ (تێگەیشتنی ڕاستی) و زمانی كوردی/ (تێگەیشتنی ڕاستی) و ئەدەبی كوردی/ (تێگەیشتنی ڕاستی) و مێژووی كوردی/ ئەنجام/ پاشكۆ/ چەند تێبینییەك/ پاشكۆی یەكەم: ناو و شوێن و كاتی دەرچوونی ڕۆژنامە كوردییەكان/ پاشكۆی دووەم: ناو و شوێن و كاتی دەرچوونی گۆڤارە كورد‏ییەكان/ كورتەیەك بە زمانی عەرەبی/ سەرچاوە/ پێڕستی ناو و شوێن/ ناو/ ناوی ڕۆژنامە و گۆڤار/ شوێن/ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی چاپ/ پێڕست/ بەشێك لە ناسنامەی كتێبەكە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

 

 ٣- ئافرەت لە مێژوودا- كورتە باسێكی مێژوویی و كۆمەڵایەتی

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

چاپ.: یەكەم، چ.: الحوادث، ش.: بەغدا، ژ.س.: ١١٩٧، س.: ١٩٨١، ل.:٨٤، پ.:١٤×٢١

ناوەرۆك:

پێشەكی/ بەهاری كورتی ئافرەت/ ڕۆژی ڕەشی ئافرەت/ سەرەتایەكی نوێ‌/ تیشكی ئازادی/ وەڵامی ژیان و مێژوو/ بیری سۆشیالیزم و ئافرەت/ ئافرەتی ئیمڕۆ/ ئافرەتی كورد/ پێڕست/ سەرنج/ گلەیی و سوپاس.

 K.Mezhw

 ٤- مێژوو- كورتە باسێكی مێژوو و كورد و مێژوو

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

بە یاریدەی ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان چاپكراوە

چاپ.: یەكەم، چ.: دار ئافاق عەرەبییە، ش.: بەغدا، ژ.س.: ٨٤٣، س.: ١٩٨٣، ل.:٣٨٤، پ.:١٦×٢٣

ناوەرۆك:

پێشەكی/ بەشی یەكەم: چەند تێبینییەك دەربارەی مێژوو/ بەشی دووەم: مێژووی مێژوو/ سەرەتای مێژوو/ مێژوو لە قۆناغی دەرەبەگی و سەردەمی ڕێنیسانسدا/ مێژوو لە سەردەمی شۆڕشە بۆرجوازییە گەورەكاندا/ ڕێبازی ڕۆمانسی لە مێژوودا/ مێژوو لە تەرازووی سۆشیالیزمی یۆتۆپی و ڕێبازی لێبرالیدا/ مێژوو لای هیگل ماركس/ زانستی مێژوو لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا/ زانستی مێژوو دوای شەڕی یەكەمی جیهان/ بەشی سێیەم: كورد و مێژوو/ سەرەتا/ ئیبن ئەلئەسیر/ ئیبن ئەلموستەوفی/ ئیبن خەلەكان/ شەرەفنامە و شەرەفخان/ مەلا مەحموودی بایەزیدی/ ڕۆژنامەنووسیی كوردی و مێژوو/ دەستەی دووەمی مێژوونووسانی كورد/ ئەمین زەكی/ حسێن حوزنی و زاراوە مێژووییەكانی/ ساڵح قەفتان و دەرسێكی گەورە/ ڕەفیق حیلمی و ئەحمەد تەقی و ئەحمەد خواجە و یادداشتنووسی.../ دوا كورتەی لاپەڕەی مێژوونووسیی كوردیی نوێ‌/ مێژووی كۆن/ هەولێر و سەڵاحەددین و سەدە ناونجییەكانی كوردستان/ ئەوانەی ڕەنگیان هەیە و دەنگیان نییە/ قازی و شەمزینی و قاسملو.../ سەرەتای ڕەخنەی مێژوویی/ وەرگێڕەكانمان و مێژوو/ دەنگی مێژوونووسیی كوردی لە كۆنگرەكاندا/ مێژوونووسە كوردەكانی ئەرمەنستان/ ئەنجام/ كورتەی بیبلیۆگرافیای مێژوونووسیی كوردی/ پێڕستی ناوەكان/ پێڕست.

 

 ٥- چینی كرێكارانی عێراق- دروست بوون و سەرەتای بزووتنەوەی

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

وەرگێڕانی لە زمانی عەرەبییەوە: فوئاد مەجید میسری

بە یارمەتیی ئەمیندارێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان چاپكراوە

چاپ.: یەكەم، چ.: الشؤون الثقافیة، ش.: بەغدا، ژ.س.: ١٦٨٠، س.: ١٩٨٥، ل.:٢٩٠، پ.:١٦×٢٣

ناوەرۆك:

لە جیاتی پێشەكی: وەرگێڕ/ پێشەكی/ بەشی یەكەم: سەرەتای پێكهاتنی چینی كرێكارانی عێراق لە كۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە تا ساڵی ١٩١٤/ بەشی دووەم: شێوەی كار و كرێكارانی عێراق لە ساڵانی جەنگی یەكەمی جیهاندا/ بەشی سێیەم: گیروگرفتی كار و كرێكارانی عێراق لە ساڵانی داگیركردن و ئینتیدابدا ١٩١٨- ١٩٣٢/ بەش چوارەم: بزووتنەوەی كرێكاران لە عێراقدا ١٩١٨- ١٩٣٢/ كۆتایی/ پاشكۆی ژمارە یەك: چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی چینی كرێكاری كورد/ پاشكۆی ژمارە دوو: پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵەی سنعەتكاران/ پاشكۆی ژمارە سێ‌/ پاشكۆی چوار/ فەرهەنگۆگ/ پێڕست.

 

٦- چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی گەلی كورد- بەشی‌ یەكەم

نووسین: د.كەمال مەزهەر

بە یاریدەی دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی لە چاپدراوە

چاپ.: یەكەم، چ.: الأدیب، ش.: بەغدا، ژ.س.: ٩٠٧، س.: ١٩٨٥، ل.:٣٢٤، پ.:١٧×٢٣

ناوەرۆك:

پێشەكی/ باسی یەكەم: دەوری كورد لە مێژووی شارستانییەتیدا/ باسی دووەم: سەرنجێكی مێژوویی لە زمانەكەمان/ باسی سێیەم: شەرەفنامە لە كوردناسیی سۆڤێتدا/ باسی چوارەم: كورد لای گەردلێڤسكی/ باسی پێنجەم: دەربارەی سروشتی ڕاپەرینە گەورەكەی ساڵی ١٩٢٥/ باسی شەشەم: كۆمەڵەی گەلان و كورد/ باسی حەوتەم: چەند بەڵگەیەك بۆ مێژووی كورد/ باسی هەشتەم: چمكێك لە مێژووی یەكەم چاپخانەی كوردی لە شاری سلێمانی/ باسی نۆیەم: شوێنی گەلی كورد لە شۆڕشی بیستدا/ باسی دەیەم: شۆڕشی بیست، هۆكانی، ئەنجامەكانی، بایەخی/ باسی یانزەمین: دەربارەی ڕاپەرینە گەورەكەی كانوونی دووەمی ١٩٤٨ و شوێنی گەلی كورد لەو ڕاپەرینەدا/ باسی دوانزەمین: چەند لاپەرەیەك لە مێژووی چینی كرێكاری كورد/ باسی سیانزەمین: خەڵاتی (مێژوو)/ باسی چواردەمین: فاتمە محێدین- پەریی پێشڕەو و سەربازی ون/ باسی پانزەمین: ماتێنەدەران یا گەوهەرێكی ڕۆژهەڵات/ باسی شانزەمین: كورد و پڕیشكێكی دووری ئاگری شەڕی دووەم/ پێڕستی ناو و شوێن/ پێڕست.

 

 ٧- چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی گەلی كورد- بەشی‌ یەكەم

نووسین: د.كەمال مەزهەر

بە یاریدەی دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی لە چاپدراوە

چاپ.: ؟، چ.: ؟، ش.: بەغدا، ژ.س.: ؟، س.: ١٩٨٥، ل.:٢٠٠، پ.:١٦×٢٠

ناوەرۆك:

هەمان ناوەرۆكی چاپەكەی تری هەیە، بڕوانە كتێبی پێشتری ژمارە شەش.

 

 ٨- چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی گەلی كورد- بەرگی دووەم

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

ئامادەكردن: عەبدوڵڵا زەنگەنە

لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی

چاپ.: یەكەم، چ.: و. پەروەردە، ش.: هەولێر، ژ.س.: ١٧٩، س.: ٢٠٠١، ل.:٦٢١، پ.:١٦×٢٣

ناوەرۆك:

پێڕست/ گوتەیەكی پێویست/ بەشی یەكەم: دەربارەی خەباتی شێخ مەحموود/ پاشكۆكان/ بەشی دووەم: قۆناغێكی نوێ‌ لە خەباتی دەستەی ڕووناكبیریی كورد دەربارەی كۆمەڵە و ڕێكخراوە كوردییەكان/ بەشی سێیەم: لە لاپەڕە ونەكانی مێژووی كورد و عێراق/ بەشی چوارەم: چەند لاپەڕەیەكی ون لە مێژووی ئەدەبی كوردی/ بەشی پێنجەم: وتاری هەمەجۆر/ پێڕستی ناو و شوێن/ دوا گوتە.

 

 ٩- خەباتی ڕزگاریخوازی كورد و ئازەر لە ئێران

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

وەرگێڕانی لە ؟: ئازاد عوبێد ساڵح

لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس

چاپ.: یەكەم، چ.: و. پەروەردە، ش.: هەولێر، ژ.س.: ٩٤، س.: ٢٠٠٤، ل.:٩٥، پ.:١٧×٢٣

ناوەرۆك:

وشەیەك/ پێشەكی: د.كەمال مەزهەر/ بەشی یەكەم: هەندێ‌ ڕاستی دەربارەی خەباتی ڕزگاریخوازی كورد لە ئێران/ بەشی دووەم: هەندێ‌ ڕاستی دەربارەی خەباتی ڕزگاریخوازی ئازەربایجانی.

 

 ١٠- كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی حوكمەتی بەریتانیادا- بەرگی یەكەم

نووسین: د.كەمال مەزهەر

ئامادەكردن: عەبدوڵڵا زەنگەنە- شەهلا تاهیر حەیدەری

چاپ.: یەكەم، چ.: گرین گلۆری، ش.: لوبنان، ژ.س.: ١٨٥٨، س.: ٢٠٠٨، ل.:٨٢٤، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

ناوەرۆك/ پێشگوتن: عەبدوڵڵا زەنگەنە/ پێشەكی: كەمال مەزهەر/ بابەتی یەكەم: كورتە پێناسەیەكی ئەرشیڤی نیشتیمانیی حكوومەتی بەریتانیا/ بابەتی دووەم: دواڕۆژی كورد لە بەردەم كۆنفڕانسی ئاشتیی پاریسدا/ چالاكییەكانی شەریف پاشا و هاوەڵەكانی/ بابەتی سێیەم: چمكێك لە گەشتەكەی نۆیێل/ بابەتی چوارەم: ناودارانی كورد ساڵی ١٩١٩/ بابەتی پێنجەم: شەڕی بەر دەركی سەرای سلێمانی و ئەنجامەكانی/ بابەتی شەشەم: دیاردە سەرەكییەكانی قۆناغی نوێ‌/ بابەتی حەوتەم: هەڵهاتن و خێرا ئاوابوونی خۆری مەهاباد/ بابەتی هەشتەم: پرسی كورد لە نێوان بەرداشی عەبدولكەریم قاسم و بەغدا/ بابەتی نۆیەم: پرسی كورد لە نێوان دوو دژەتەوەری ئیمام خومەینی و سەددام حسێندا/ پاشكۆی وێنە و بەڵگەنامەكان/ پێڕستی ناوان/ پێڕستی ناوی كەسان/ پێڕستی ناوی جۆراوجۆر/ دوا وشە/ پاشگۆتن/ الخلاصة العربیة.

 

 ١١- مێژوو- كورتە باسێكی مێژوو و كورد و مێژوو

نووسین: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە هیڤی

چاپ.: دووەم، چ.: هیڤی، ش.: هەولێر، ژ.س.: ؟، س.: ٢٠٠٨، ل.:٣٩٢، پ.:١٦×٢٣

ناوەرۆك:

نامەیەكی دەستخەت و دووبارە نووسراوەی نووسەر دەربارەی ئەم چاپە/ سوپاس و پێزانینی دەزگای چاپ بۆ نووسەر/ پێڕست/ هەمان ناوەرۆكی چاپی یەكەمی هەیە، بڕوانە كتێبی ژمارە چوار.

 

 ١٢- كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی حوكمەتی بەریتانیادا-بەرگی یەكەم

نووسین: د.كەمال مەزهەر

ئامادەكردن: عەبدوڵڵا زەنگەنە و شەهلا تاهیر حەیدەری

چاپ.: دووەمی پوختەكراو، چ.: گرین گلۆری، ش.: لوبنان، ژ.س.: ٤٣٧، س.: ٢٠٠٩، ل.:٨٢٤، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

هەمان ناوەرۆكی چاپی یەكەمی هەیە، بڕوانە كتێبی ژمارە ١٠.

 

تەوەرەی دووەم: پێڕستی نووسینەکانی لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا 1972- 2010

 

 ١- شرفنامەی شەرفخانی بدلیسی

نووسین: شەرەفخانی بدلیسی

وەرگێڕانی لە زمانی فارسییەوە: هەژار موكریانی

لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاریی كورد

چاپ.: یەكەم، چ.: نعمان، ش.: نەجەف، ژ.س.: ؟، س.: ١٩٧٢، ل.:١٧٦+٨٧٥، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

بیروبڕوای ئەو زانایانەی كە شەرەفنامە كوردییەكەیان بەر لەچاپكرانی دیوە و هەڵیان سەنگاندووە و نرخیان بڕیوە: مەسعوود محەممەد- عەلائەددین سەجادی- هێمن موكریانی- كەمال مەزهەر.

 

 ٢- چەند لێكۆڵینەوەیەك لە مێژووی بابان.. سۆران.. بۆتان

نووسین: د.كاوس قەفتان

بە یارمەتیی كاك عەلی بۆسكانی لە چاپ دراوە

چاپ.: یەكەم، چ.: الحوادپ، ش.: بەغدا، ژ.س.: ٥٩٩، س.: ١٩٨٥، ل.:٨٠، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر.

 

 ٣- ژیانەوە و شوێنی لە رۆژنامەنووسیی كوردیدا ١٩٢٤- ١٩٢٦

نووسین: عەبدوڵڵا زەنگەنە

پێشەكی و پێداچوونەوە: د.كەمال مەزهەر

لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی

چاپ.: یەكەم، چ.: و. پەروەردە، ش.: هەولێر، ژ.س.: ١٣، س.: ٢٠٠١، ل.:٣٦٦، پ.:٢٢×٣٢

ناوەرۆك:

پێشكەش/ پێشەكی: كەمال مەزهەر ئەحمەد.

 

 ٤- سەدەیەك لە تێكۆشانی كوردی ئێران و بزوتنەوەی سمایل ئاغای شكاك

نووسین: كەمال نووری مەعرووف

پێداچوونەوە و پێشەكی: د.كەمال مەزهەر

چاپ.: یەكەم، چ.: ڕاز، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ٢٥، س.: ٢٠٠٢، ل.:٢٢٦، پ.:١٤×٢٠

ناوەرۆك:

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر.

 

 ٥- ئیسماعیل حەققی شاوەیس (١٨٩٤- ١٩٧٦)

نووسین: دڵشاد مەحموود عەبدولڕەحمان

لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر

چاپ.: یەكەم، چ.: و. ڕۆشنبیری، ش.: هەولێر، ژ.س.: ٣٢١، س.: ٢٠٠٤، ل.:١٥٧، پ.:١٥×٢٣

ناوەرۆك:

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر. لەسەر بەرگی دواوە، وتەیەكی (د.كەمال مەزهەر) دانراوە.

 

 ٦- فایەق وشیار- یاساناس و نوسەر و نیشتمانپەروەر

ئامادەكردن: محەممەد نووری تۆفیق و مستەفا ساڵح كەریم

هەڵەبڕی و پێداچوونەوە: ئەحمەد حسێن ئەحمەد

لە بڵاوكراوەكانی هەفتەنامەی سلێمانیی نوێ‌- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی

چاپ.: یەكەم، چ.: ژیر، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ٧٦١، س.: ٢٠٠٤، ل.:١٩٨، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

فایەق هۆشیار ئەو یاساناسەی بە دەنگ هەمووانەوە دەچوو: د.كەمال مەزهەر.

 

 ٧- كورد و كوردستان

نووسین: ئارشاك سافراستیان

وەرگێڕانی لە زمانی ئینگلیزییەوە: ئەمین شوان

لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس

چاپ.: دووەم، چ.: و. پەروەردە، ش.: هەولێر، ژ.س.: ٤٠٦، س.: ٢٠٠٤، ل.:١٦٦، پ.:١٥×٢١

ناوەرۆك:

پێشەكی: كەمال مەزهەر.

 

 ٨- شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ لە عێراق

نووسین: عەبدولقادر ساڵح

پێداچوونەوە: ئاكۆ شوانی

لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی

چاپ.: یەكەم، چ.: كارۆ، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ١٢١، س.: ٢٠٠٥، ل.:٢٥٢، پ.:١٦×٢٢

ناوەرۆك:

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر.

 

 ٩- خوڵاصەیەكی تاریخی كورد و كوردستان لە زۆر قەدیمەوە تا ئیمڕۆ- سەرجەمی بەرهەمی محەممەد ئەمین زەكی بەگ- چوارەم بەرگ

نووسین: محەممەد ئەمین زەكی بەگ

ئامادەكردن: ڕەفیق ساڵح

لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین

چاپ.: دووەم، چ.: و. پەروەردە، ش.: هەولێر، ژ.س.: ٢٤٩، س.: ٢٠٠٦، ل.:٣٠+٢٩١+٣٠+٣٠٢، پ.:١٧×٢٣

ناوەرۆك:

پێشەكی... دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد.

 

 ١٠- كۆمەڵە ‌و ڕێكخرا‌وە كوردییەكان ١٩١٨- ١٩٣٣ لە بەڵگەنامەكانی هەر دوو ‌وەزارەتی دەرە‌وەی بریتانیا ‌و فڕانسادا- بەرگی یەكەم

لە فڕانسییە‌وە ‌وەرگێڕانی، پەرا‌وێز ‌و پێشەكی: د.نەجاتی عەبد‌وڵڵا

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد

لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین

چاپ.: یەكەم، چ.: شڤان، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ٩٣٣، س.: ٢٠٠٧، ل.:٣٤٦، پ.:١٦×٢٢

ناوەرۆك:

پێشەكی: كەمال مەزهەر.

 

 ١١- نیوسەدە لە ژیان و زانستی پرۆفیسۆر ئەورەحمانی حاجی مارف

نووسین: چەند نووسەرێك

ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخان

چاپ.: یەكەم، چ.: هیڤا، ش.: هەولێر، ژ.س.: ؟، س.: ٢٠٠٧، ل.:١١٣، پ.:١٢×٢٠

ناوەرۆك:

هاورێی نیوسەدەی ژیان و زانست: د.كەمال مەزهەر.

 

 ١٢- یادی ٦٠ ساڵەی شەهیدبوونی پێشەوا و هاورێیانی

ئامادەكردن: هەیئەتی یادی ٦٠ ساڵەی پێشەوا و هاوڕێیانی (جەلیل گادانی، حەمەڕەسووڵ حەسەن پوور، قادر وریا)

لە بڵاوكراوەكانی (ح.د.ك) ئێران

چاپ.: یەكەم، چ.: ڕۆژهەڵات، ش.: ؟، ژ.س.: ؟، س.: ١٣٨٦ (٢٠٠٧)، ل.:٢١٠، پ.:١٤×١٩

ناوەرۆك:

٦٠ ساڵ لەمەوبەر دەروازەی باڵای مێژوو بە شانازییەوە كڕنووشی نەوازشی بۆ تەرمی پێشەوا برد: د.كەمال مەزهەر.

 

 ١٣- بارودۆخی سیاسیی كوردستان- عێراق ١١ی مارتی ١٩٧٠- ١١ی مارتی ١٩٧٤ (توێژینەوەیەكی مێژوویی- سیاسییە)

نووسین: فەرەیدوون عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵا

چاپ.: یەكەم، چ.: منارە، ش.: هەولێر، ژ.س.: ١٩٩٦، س.: ٢٠٠٨، ل.:٣٤٨، پ.:١٦×٢٣

ناوەرۆك:

پێڕست/ پێشەكی: كەمال مەزهەر.

 

 ١٤- زمانی گەردەلوول، خەونی شنەبا- كۆمەڵە دیدارێكە لەسەر شیعر، فەرهەنگ، زمان، تەسەووف، ڕۆژهەڵاتناسی، ژن، ڕەخنەی ئەدەبی، ڕووناكبیر و دەستەڵات

نووسین: فەرهاد شاكەلی

لە بڵاوكراوەكانی پڕۆژەی تیشك

چاپ.: یەكەم، چ.: نووسەر، ش.: ؟، ژ.س.: ٤٨، س.: ٢٠٠٨، ل.:٣١٠، پ.:١٧×٢٣

ناوەرۆك:

زمانی گەردەلوول نەخێر خەونی شنەبا بەڵێ‌...: د.كەمال مەزهەر.

 

 ١٥- بۆ مێژوو: كەركوك لە ڕوانگەی مێژووەوە- كۆمەڵە تێكستێكی مێژوویی- ڕۆشنبیریی- ئەدەبییە

وەرگێڕانی لە ؟: د.ئازاد عەبدولواحید كەریم

لە زنجیرە بڵاوكراوەكانی كۆمەڵەی ڕووناكبیری و كۆمەڵایەتیی كەركووك

چاپ.: یەكەم، چ.: ڕۆژ، ش.: كەركووك، ژ.س.: ؟، س.: ٢٠٠٩، ل.:٨٦، پ.:١٥×٢٠

ناوەرۆك:

كەركووك و پاشكۆكانی لە سەرەتایی ماندێتی (الأنتداب) بەریتانیادا: د.كەمال مەزهەر ئەحمەد.

 

 ١٦- چی لەبارەی "محەمەدئەمین زەكی بەگ"ـەوە نووسراوە

ئامادەكردن: ڕەفیق ساڵح

لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین

چاپ.: یەكەم، چ.: شڤان، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ١٩٩٠، س.: ٢٠٠٩، ل.:٤٥٠، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

د.كەمال مەزهەر ئەحمەد: لە نێوان ئەحمەد خواجا ‌و ئەمین زەكی بەگدا.

 

 ١٧- ڕەشید باجەلان ١٩٢٠- ٢٠٠١ تێكۆشەرێكی دێرینی كوردایەتی

نووسین: بەهار ڕەشید باجەلان

لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین

چاپ.: یەكەم، چ.: شڤان، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ؟، س.: ٢٠٠٩، ل.:٢٩٤، پ.:١٥×٢١

ناوەرۆك:

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر/ ئەو كوردە خاوێنەی كەس نەبوو: د.كەمال مەزهەر.

وا دیارە ساڵی ٢٠٠٧، ژمارەی سپاردن ٩٣٧ی بۆ وەرگیراوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩دا چاپكراوە؟

 

 ١٨- ئەزموونەكانم لە پەرلەمانی عێراقدا

نووسین: د.ڕەئووف عوسمان

چاپ.: یەكەم، چ.: بابان، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ١٥٧٣، س.: ٢٠١٠، ل.:٤٤٨، پ.:١٦×٢٢

ناوەرۆك:

پێشەكی: د.كەمال مەزهەر.

 

 ١٩- تورك لە بولگارستان- كورد لە توركیا

نووسین: عەزیز نەسین

وەرگێڕان و ئامادەكردن: بەكر شوانی و سیراون ڕەحیم

لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی

چاپ.: یەكەم، چ.: حاجی هاشم، ش.: هەولێر، ژ.س.: ٢٧٤٤، س.: ٢٠١٠، ل.:١٣٨، پ.:١٧×٢٣

ناوەرۆك:

وتارەكانی د.كەمال مەزهەر ئەحمەد.

 

 ٢٠- گۆڤاری بڵێسە بەرگی یەكەم (ژمارە ١- ٦) (ئاغستۆسی ١٩٥٩- كانوونی دووەمی ١٩٦٠)

ئامادەكردن: سدیق ساڵح- ڕەفیق ساڵح

لەسەر نووسین: محەممەد ساڵح سەعید

لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین

چاپ.: یەكەم، چ.: شڤان، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ١٩٠٦، س.: ٢٠١٠، ل.:٢٦+٥٠٨، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

سەرنجێكی مێژوویی لە زمانەكەمان: كەمال مەزهەر ئەحمەد/ دەوری كورد لە مێژووی شارستانیدا: كەمال مەزهەر ئەحمەد (بۆ ژمارەكانی تر درێژەی هەیە).

 K.Perst

 تەوەرەی دووەم: بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٩٠- 2010

 

یەکەم: کتێبی سەربەخۆ ١٩٩٠- ٢٠١٠

 ١- بە تەمای دەمەتەقێ‌ یەكی دۆستانە و دیموكراتی بووم، بووم بە "كاكەحەمەی كورد"! وەڵامی (وتارێكی بێ ‎ناونیشان)ی دكتور كەمال مەزهەر لە پێنج ژمارەی (هاوكاری)دا بڵاوی كردووەتەوە

نووسین: محەممەدی مەلا كەریم

چاپ.: یەكەم، چ.: الزمان، ش.: بەغدا، ژ.س.: ١٨٣٤، س.: ١٩٩٠، ل.:١٤٤، پ.:١٥×٢٠

ناوەرۆك:

لەبەر چوونە ناو بابەتەوە/ سەرەتا/ لە پێنج بەشی بێ‌ ناونیشان پێكهاتووە و لە لاپەڕە سێدا نووسراوە: (كۆمەڵە وتارێكە لە وەڵامی وتارەكانی د.كەمال مەزهەر ئەحمەددا نووسیومن، كە بە ناونیشانی "وتارێكی بێ‌ ناونیشان"، لە "هاوكاری" ژمارە "١١٥٥، ١١٥٦، ١١٥٧، ١١٥٩، ١١٦١"دا، بڵاوی كردنەوە، كە ئەویش بەو وتارانەی وەڵامی وتارێكی منی دابووەوە، كە بەدوو ئەڵقە لە "هاوكاری"ی ژمارە ١١٣٨، ١١٣٩، بە ناونیشانی "بە داوێنی هەندێ‌ لە بۆچوونەكانی د.كەمال مەزهەرەوە لە وتارە سێ‌ ئەڵقەییەكەیا لەمەڕ عەزیز نەسین" بڵاوم كردبووەوە)/ پاشبەندی یەكەم: هەر دووكمان بە هەڵە چووین/ پاشبەندی دووەم: بە داوێنی هەندێ‌ لە بۆچوونەكانی د.كەمال مەزهەرەوە لە وتارە سێ‌ ئەڵقەییەكەیا لەمەڕ عەزیز نەسین.

 

٢- بستێكی خاكی كوردستان بە هەموو دنیا ناگۆڕمەوە (دیمانە و گفتوگۆ لەگەڵ د.كەمال مەزهەر)

ئامادەكردن: عەبدوڵلا زەنگەنە

چاپ.: یەكەم، چ.: گرین گلۆری، ش.: لوبنان، ژ.س.: ٤٣٨، س.: ٢٠٠٩، ل.:٣٦٨، پ.:١٧×٢٤

ناوەرۆك:

پێشەكی: فەرهاد عەونی/ پێشگۆتن: ئامادەكار/ بابەتی یەكەم: د.كەمال مەزهەر و مێژووی كورد: د.جەبار قادر/ بابەتی دووەم: لە دیداری مێژوونووسی گەورەی كورد د.كەمال مەزهەر ئەحمەددا-سازدانی: عەتا موفتی-لەندەن/ بابەتی سێیەم: چۆن شانازی بە كتێبخانە و كتێبەكانمەوە دەكەم بە هەمان شێوە شانازی بەوەوە دەكەم كە لە ١٩٧٤- ١٩٧٥ لە ڕیزەكانی شۆڕشدا بووم (دیمانە): شێركۆ حەبیب- لەندەن‌/ بابەتی چوارەم: لە هەر كوێ‌ بتوانم خزمەتی كورد بكەم-من لەوێم: حەیدەر عەبدولڕەحمان (ئامادەكردن)/ بابەتی پێنچەم: نابێت وا سەیری بەریتانییەك بكەین كە وەك كوردێك تەماشای دۆزەكەمان بكات (دیمانە): د.ئاكۆ شوانی/ بابەتی شەشەم: مێژووی ڕاستەقینەی نەتەوەی كورد لەو بەڵگەنامانەدایە: كەریم قادر-دیدار/ بابەتی حەوتەم: مێژوونووس دەبیت بێلایەن بێ‌: ئیسماعیل خالید گەڵاڵی (دیدار)/ بابەتی هەشتەم: چاوپێكەوتنی گۆڤاری (مێژوو) لەگەڵ پ.د.كەمال مەزهەردا (دیمانە): د.محەممەد ع.كاكەسوور/ بابەتی نۆیەم: شێخ مەحموود لە شەڕی شوعەیبەوە دژی ئینگلیز چەكی هەڵگرت و دواتر پەیوەندی لەگەڵ كەمال ئەتاتوركدا دروست كرد -ئیتر چۆن بەریتانییەكان دژی نابن (گفتوگۆ): هێمن باقر و سۆران پاڵانی/ بابەتی دەیەم: لەگەڵ زایۆنیزمدا بین یان نا؟ ئەبێ‌ لاسایی ئەوان بكەینەوە- چونكە كاتی ئەوە هاتووە ئێمەش دەوڵەتی خۆمان هەبێت (دیدار): مەسعوود عەبدولخالق-نەوشێروان شەریف/ بابەتی یانزەیەم: لە دوو دیداری تەلەفزیۆنی جیاوازدا: هێمن ڕەفیق ساڵح-ڕۆژان سابیر/ بابەتی دوانزەیەم: بایەخی بەڵگەنامە نهێنییەكانی حكوومەتی بریتانیا بۆ توێژینەوەی هاوچەرخی كورد: ناسیح ڕەسووڵ (ئامادەكردن)/ بابەتە عەرەبییەكان/ خوێنەرانی خۆشەویست: عەبدوڵڵا زەنگەنە/ پاشبەندەكان (١٣ پاشبەند)/ وێنەی بەرگی كتێب و هەندێ‌ وێنەی دانسقە/ پێڕستی ناوان/ ناوەرۆك/ سوپاس و پێزانین.

 

٣- مێژووی هاوچەرخی نەتەوەی كورد بە خەباتی بارزانی و بارزانییەكان ڕازاوەتەوە- دیدار لەگەڵ مێژوونووسی كورد- دكتۆر كەمال مەزهەر

ئامادەكردن: زانیار سەردار قڕگەیی

چاپ.: یەكەم، چ.: حاجی هاشم، ش.: هەولێر، ژ.س.: ؟، س.: ٢٠١٠، ل.:٤٠، پ.:١٥×٢١

ناوەرۆك:

بە سەركردنەوەیەكی پێویست: د.عەبدوڵڵا ئاگرین/ چاوپێكەوتنە لەگەڵ د.كەمال مەزهەر لەبارەی مێژووی بارزانی و (پ.د.ك)ـەوە، كە پێشتر لە ڕۆژنامەی (خەبات) بڵاوكراوەتەوە... چەند وێنەیەكی (د.كەمال مەزهەر) لەگەڵ (مستەفا بارزانی)دا.

 

 دووەم: پێڕست ١٩٩٨- ٢٠١٠

 

١- پاشكۆی بیرەوەرییەكانم- بەشی یەكەم

نووسین: ئەحمەد دڵزار

لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری

چاپ.: یەكەم، چ.: ڕۆشنبیری، ش.: هەولێر، ژ.س.: ٢٠٥، س.: ١٩٩٨، ل.:١٢٥، پ.:١٦×٢٢

ناوەرۆك:

چەند تێبینییەك لەسەر دوو كتێبەكەی د.كەمال مەزهەر.

 

٢- جنێوبژێرێك لە چێشتی مجێوری هەژار موكریانی دا

نووسین: باوكی سیناهی

چاپ.: یەكەم، چ.: ژیار، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ٣٥٠، س.: ١٩٩٩، ل.:٥٣، پ.:١٥×٢٠

ناوەرۆك:

د.كەمال مەزهەر.

 

٣- ژیاننامەی مێژوونووسانی كورد- بەرگی یەكەم

نووسین: عوسمان سەید قادر

لەسەر ئەركی ڕێكخراوی (Helpage International) چاپكراوە

چاپ.: یەكەم، چ.: بەدرخان، ش.: سلێمانی، ژ.س.: ٨٨، س.: ٢٠٠١، ل.:٢٧٦، پ.:١٦×٢٢

ناوەرۆك:

د.كەمال مەزهەر ئەحمەد.

 

٤- مافی مێژوویی غەیرە كورد بەسەر كوردستان- بەرەو ڕاستكردنەوەی مێژووی سیاسیمان

نووسین: سەلام ناوخۆش

چاپ.: یەكەم، چ.: هەتاو، ش.: ؟، ژ.س.: ٣٧٣، س.: ٢٠٠٤، ل.:١٢٨، پ.:١٦×٢٣

ناوەرۆك:

بەندی حەوتەم: لە پەراوێزی فیدڕاڵییەتی سۆڤیەتیدا كورتە وەڵامێك بۆ د.كەمال مەزهەر.

 

٥- دیداری ڕۆشنبیری- بەرگی یەكەم

ئامادەكردن: ئازاد هیدایەت دەلۆ

چاپ.: یەكەم، چ.: ؟، ش.: یەكەم، ژ.س.: ١٧٥، س.: ٢٠٠٥، ل.:٣٧٦، پ.:١٥×٢٠

ناوەرۆك:

د.كەمال مەزهەر.

 

٦- ڕۆشنبیران و پەیامی نەمریی

ئامادەكردن: حەیدەر عەبدوڵڵا

چاپ.: یەكەم، چ.: ڕۆژهەڵات، ش.: ؟، ژ.س.: ٢٤٩٦، س.: ٢٠١٠، ل.:١٣٧، پ.:١٦×٢٤

ناوەرۆك:

چاوپێكەوتن- پ.د.كەمال مەزهەر.

 

 


ئەم بابەتە 244 جار خوێندراوەتەوە