6666666666.jpg

پرۆژەی بەیەکەوە گفتوگۆکردن دەربارەی فیلمی کوردی ڕادەگەیەنێت

ناوه‌ندى غەزەلنووس و سینەما سالم له‌ شارى سلێمانى له‌ بانگهێشتنامەیەکدا بۆ سینەماکاران و سینەمادۆستان و دڵسۆزانی سینەما پرۆژەی بەیەکەوە گفتوگۆکردن دەربارەی فیلمی کوردی ڕادەگەیەنێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌: "ئەم پرۆژەیە بە نمایشی فیلمە کوردییەکان لە سینەما سالم و دواتر گفتوگۆ و دانیشتنی ڕەخنەیی سەبارەت بە فیلمەکان، لە هەمان ڕۆژدا دەست پێ دەکات و دواتر هەنگاوەکانی دیکەی پرۆژەکە ڕادەگەیەنین".

ئامانجى پڕۆژه‌كه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌، "ئامانجی سەرەکیی ئەم پرۆژەیە دروستکردنی فەزای گفتوگۆ و خستنەڕووی تێڕوانینەکانە دەربارەی سەرجەم لایەنە جیاوازەکانی فیلمە کوردییەکان و سازدانی زەمینەیەکە بۆ گەشەکردنی زیاتری سینەمای کورد".

 ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌كخۆى:

 بانگهێشتنامەیەک بۆ هەموو سینەماکاران و سینەمادۆستان و دڵسۆزانی سینەما

 لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەماتیکی غەزەلنووس و سینەما سالم، ناوەندی غەزەلنووس پرۆژەی (بەیەکەوە گفتوگۆکردن دەربارەی فیلمی کوردی) ڕادەگەیەنێت.

ئەم پرۆژەیە بە نمایشی فیلمە کوردییەکان لە سینەما سالم و دواتر گفتوگۆ و دانیشتنی ڕەخنەیی سەبارەت بە فیلمەکان، لە هەمان ڕۆژدا دەست پێ دەکات و دواتر هەنگاوەکانی دیکەی پرۆژەکە ڕادەگەیەنین.

لێرەوە داوا لە سەرجەم فیلمسازان دەکەین کە فیلمەکانی خۆیانمان بۆ بنێرن و ئێمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پێشوەخت ڕاگەیەندراودا، چونیەتیی نمایش و گفتوگۆکردن دەربارەیان ڕادەگەینین.

لە ئێستاوە سوپاسی هەموو ئەو بەرهەمهێن و دەرهێنەرانە دەکەین کە بەدەم داواکارییەکەمانەوە دێن و ئەم پرۆژەیە بە هیی خۆیان دەزانن و بەشدار دەبن لەگەڵماندا.

ئامانجی سەرەکیی ئەم پرۆژەیە دروستکردنی فەزای گفتوگۆ و خستنەڕووی تێڕوانینەکانە دەربارەی سەرجەم لایەنە جیاوازەکانی فیلمە کوردییەکان و سازدانی زەمینەیەکە بۆ گەشەکردنی زیاتری سینەمای کورد.

تێبینیی یەکەم: ئەم پرۆژەیە هەڵگری هیچ دروشمێکی گەورە نییە و هەوڵێکی خاکەڕایانەیە، ئامانج تەنیا گفتوگۆی زیاتر و خەمخورییە بۆ خزمەتکردنی بە فیلم و سینەمای کوردی و سەنگەرگرتن نییە لە هیچ کەس و هونەرمەندێک.

تێبینیی دووەم: هەر فیلمێک بڵاو بووبێتەوە و لە هەر ڕێگەیەکەوە هاتبێتە ناو فەزای گشتییەوە، ئەم پرۆژەیە بە ئەرکی خۆیی دەزانێت بیهێنێتە ناو چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەوە و نمایشی بکات و گفتوگۆی لە بارەوە بکات.

تێبینیی سێیەم: ئەم پرۆژەیە (کورتەفیلم، فیلمی درێژ و فیلمی دۆکیۆمێنتەری) دەگرێتەوە.

ڕێگەکانی پەیوەندی:

ئیمەیل: cinemasa[email protected]

ژماری مۆبایل: ٠٧٧١٨٩٧٥٧٤٧


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە