هونه‌رمه‌ندى كورد به‌ختیار سه‌عید له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك كورته نوسینێكى له‌سه‌ر شاعیر و چیرۆكنوس و وه‌رگێڕ و نوسهرى كورد شاكر فه‌تاح بڵاوكرده‌وه.
له كورته نوسینه‌كه‌یدا به‌ناوى (شاکر فەتاح وەکو شێوەکارێک) نوسیویهتى: لەدنیای پێشکەتوودا گەڕان و پشکنین بۆ زانیارییە نەزانراوەکان لە بوارە جیاوازەکاندا گرنگی و بایەخی خۆیی هەیە"، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژى 15/3/2021 سەردانی شاری چەمچەماڵى كردووه و لەو نێوەندەدا دوو دەستنووسی نوسەری دیاری گەلەکەمان (شاکر فەتاح)ى بینیوه کە دوو دەسنووسە چیرۆکی منداڵان بوو کە لەنێویاندا نووسەر چەند وێنەیەکی بۆ چیرۆکەکان کێشاوە و چیرۆکەکان بەناوەکانی گوڵچین و گورگ ١٩٣٢ خانووی تازە ١٩٣٣ نووسراون.
له كۆتایشدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه تاكو ئێستاكه چاپ و بڵاونەکراوەتەوە.