Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/3

- لە رۆژى 19/3/1913 عەبدولعەلیم خەتاب، ئەکتەر و دەرهێنەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 28/5/1978 لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1916 فاسیلى سوریکۆف (Василий Суриков)، نیگارکێشى روسى لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 24/1/1848 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/3/1938 قتقوتە، ژنە ئەکتەرى میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1943 عومەر بتیشە، شاعیری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/3/1947 گلین کلوز (Glenn Close)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى گرینویچ لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1951 جەلال مەلەکشا، شاعیر و چیرۆکنوس و په‌خشاننوس و نوسه‌رى كورد لە گوندی مەلەکشا سەربە شاری سنە لە دایکبووە، له‌ رۆژى 31/10/2020 لە تەمەنی (69) ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ له‌ شارى سنه‌ کۆچی دوایی کردووه‌، لە سەرەتادا بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە، بەبێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بووبێ بوه‌ته‌ ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران)، لەو کاتەدا زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون، له‌ ساڵی 1979 بە کوردی بەرهەمە ئەدەبییەکانی نوسیوه‌، شاعیرێکی نیشمان پەروەر بوو، شیعرەکانی زۆربەی لەسەر مەینەتیەکانی کورد و شیعری نەتەوەیین، شیعرەکانی تا ئێستا بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، سوێدی و... وەرگێڕدراون، خاوه‌نى دیوانێكى چاپكراوه‌ به‌ناونیشانى زره‌ى زنجیر‌ى وشه‌دیله‌كان، خاوه‌نى کتێبی (کارەسات)ه‌، كه‌ (19) کورتە چیرۆک پێكهاتووه‌ تاكو ئێستاكه‌ چه‌ندین جار چاپكراوه‌ته‌وه‌.

- لە رۆژى 19/3/1951 سامح سریتی، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1955 بروس ویلیس (Bruce Willis)، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى ئیدر ئۆبرستاین لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1961 لەیلا غوفران، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1963 ماجید میسری، ئەکتەری میسری لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1967 نەشوا مستەفا، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1967 هنادى کندەرى، ژنە ئەکتەری کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1974 ویسام سەبباغ، ئەکتەری لوبنانی لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1987 نەجوا سالم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/11/1925 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1944 تاکو ساڵى 1970 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1990 علیه‌ تونسى، ژنە گۆرانیبێژى تونسى لە تەمەنى (53) ساڵى لە تونس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/11/1936 لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/1997 شوکری سەرحان، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/3/1925 لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/3/2008 ئارسه‌ر سی کلارک (Arthur C. Clarke)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئینگلیزی لە تەمەنى (90) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى کۆلۆمبۆ لە سریلانکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/12/1917 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/3/2015 سلێمان محەمەد حەماد، شاعیر و رۆماننوس و چیرۆکنوس و شانۆنوسى سعودى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1944 لە شارى ریاز لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە