Hama.jpg

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە زنجیرە چاپکراوەکانى خۆیدا کتێبی (گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان) چاپ و بڵاوکردەوە.

کتێبی (گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان)، یەکێکی تره‌ لەو کتێبانەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاو دەبێتەوە، کتێبه‌كه‌ لە وەرگێڕانی نوسەر و وەرگێڕی کورد (حەمە کەریم عارف)ه‌.

ئەم کتێبە پوختە و شرۆڤەی کۆمەڵێک شاکاری ئەدەبیی کلاسیکی لە خۆ گرتووە، وەک: ئیلیادە و ئۆدێسەی هۆمیرۆس، نامۆی ئەلبێر کامۆ، مادام بوڤاریی فلوبێر، ماڵئاوایی لە چەک ی هەمنگوای، تاوان و سزای دۆستۆیڤسکی، گەڕان بەدوای زەمەنی لەدەستچوودای پروست، گیانە مردووەکانی گۆگۆل، کێوی جادووی تۆماس مان، باوکان و کوڕانی تۆرگنێڤ و یۆلیۆس قەیسەری شەکسپیر و هتد....".


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە