Kchani_xor.jpg

كتێبی كچانی خۆر لە نەورۆزی قەندیل بڵاودەكرێتەوە

“كچانی خۆر” كتێبێكی نوێیە لە ئامادەكردنی زانا حەمە غەریب و بەسپۆنسەری رۆژنامەی هاوڵاتی چاپکراوە تایبەت بەو فیلمە جەنگیانەی بەتەوەری فێمێنیزمیی بەرهەمهێنراون و لەلایەن ژنانی دەرهێنەرەوە كاری دەرهێنانیان بۆ كراوە.

لەبارەی كتێبەكە زانا حەمە  وتی " كتێبێكە جۆرێكە لە ژن تەوەری لە بواری سینەما، هەروەها لە فیلمەكاندا رۆڵ و كاریگەری كچان و ژنانی شەرەڤان و گەریلا دەبینین بەسەر ئەو دەرهێنەرانەوە كەچۆن قارەمانێتی ئەوان وای كردووە بیر لەوە بكەنەوە دەربارەی چیرۆكەكانی ئەوان فیلم دروست بكەن، لە كتێبەدا لێكۆڵینەوەكان لەبارەی چوار فیلمەوەیە، دوو فیلمیان داستانی و دوو فیلمیشیان دۆكیۆمێنتاریی، بەڵام چیرۆك و بابەتی فیلمەكان نزیكن لەیەكەوە كەئەویش بابەتی ژنانە، لەلایەك بەسەرهاتی ژنان وەك شەرەڤان و گەریلا چ لە قەندیل یاخود لە سەردەمی شەری داعش و بەرەنگاری لەرۆژئاوای كوردستان، لەلایەكیش   بەسەرهاتە دڵتەزێنەكانی ژنان و كچانی بەدیلگیراو لەلایەن داعش لەپەلامارەكانی شەنگال"

كتێبەكە یەكێكە لە زنجیرە چاپەمەنیەكانی ماڵی سینەماو بریارە لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل لە 21 ئاداری 2021 بڵاوبكرێتەوەو داهاتی كتێبەكە پێشكەش دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی كورتە فیلمێك لەبارەی ئەو دایكەی لە ساڵی 2015 لە سلۆپی شەهیدكراو ماوەی حەوت رۆژ تەرمەكەی لەناو كۆڵانەكاندا مایەوە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە