Nihad_Jami.jpg

نیهاد جامی کۆڕسێکی شانۆیی دەکاتەوە

لەدرێژەی پڕۆژەو چالاکیەکانی لەبواری سینەما و شانۆ، ئەکادیمیای ئەلیدی ئارت کۆڕسێکی شانۆیی دەکاتەوە

وابڕیاره‌ رۆژى 1/4/2021 ئەکادیمیای ئەلیدی ئارت کۆڕسێکی شانۆیی لەژێر ناوی "شانۆ و پێرفۆرمانس"بۆ نوسه‌ر و شانۆكارى كورد (نیهاد جامی) بكاته‌وه‌، واشبڕیاره‌ كۆڕسه‌كه‌ تاكو 20/5/2021 به‌رده‌وام بێت.

له‌ لێداونێكى تایبه‌ت بە سایتی گەلاوێژ نیهاد جامی دەڵیت: "کۆرسەکە دوو مانگ دەخایەنێت وانەکانی تایبەتە بە پەیوەندی نێوان شانۆ و پێرفۆرمانس و چۆنیەتی درووست کردنی نمایشی پێرفۆرمانسی و جیا لەوە قسە لەپەیوەندی نێگوان ئەدەب و هونەر دەکرێت لەپێرفۆرمانسدا"

Nihad_Jami1

 نیهاد جامى له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: نیهاد جامى محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا

- پیشه‌: نوسه‌ر و شانۆكار

- له‌ رۆژى 5/3/1972 لە گەرەکی حەمام عەلی بەگ له‌ شاری کەرکوک لە دایکبووە.

- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

- دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە.

- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.

- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.

- ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.

خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).

- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).

- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).

- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).

- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).

- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).

-  گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).

- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

-  شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).

- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).

- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).

-  کچەی خوێنەر (نۆڤلێت").

- شانۆناسى.


ئەم بابەتە 222 جار خوێندراوەتەوە