Shano.jpg

شانۆگەرییەك لەسەرجەم قەزا و ناحییەكانی كەركوك نمایش دەكرێت

تیپی شانۆی ئاشتی شانۆگەری (ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن) لەسەرجەم قەزا و ناحییەكانی كەركوك نمایش دەكات.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا تیپی شانۆی ئاشتی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌ و هونەری كەركوك شانۆگەری (ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن)ی لەگوندی حەساری گەورەی شارى كەركوك نمایشكرد، بڕیاریشە تاكو كۆتایی ساڵ لەسەرجەم قەزا و ناحییەكانی كەركوك نمایشی بكەن.

شانۆگەرییەكە سەلام زەنگەنە نووسیووێتی ‌و کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هەریەكە لە (سیروان بێلان، چالاك زەنگەنە، سەلام زەنگەنە) رۆڵی تێدا دەبینن و باس لە داگیركردنی زەوییەكانی كوردە دەكات لەلایەن عەرەبی هاوردەوە.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە