Choman.jpg

فرینیچوس ئەسینی کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی بیست و یەکەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 فرینیچوس ئەسینی کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی فرینیچوس ئەسینی

فرینیچوس ئەسینی ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆی کۆنی شارستانیەتی یۆنان نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، کە بە یەکێک لە نووسەرە  گرنگەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ، کە ئەمەیش پاڵ ئەوانەی تر توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات ، و داهێناێکی گەورەی تێدا کردووە و زۆر بە کارەکتەری کۆرس (جوقە) داوە ، و هەروەها بە یەکێک لە نووسەرە گەورەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دانراوە.

فرینیچوس ئەسینی ، لە ساڵی (535پ.ز) لە دایک بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، ، و بەشێکی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.

فرینیچوس ئەسینی ، کوڕی شانۆنامە نووسی ناوداری ئەسینی پۆلیفرادمۆن بووە ، و هەروەها قوتابی (ثسبیس) یەکەمین ئەکتەر و شانۆنامە نووس بووە ، و هەندێ لە سەرچاوە مێژووییەکان دەڵێن فرینیچوس ئەسینی ، یەکێک بووە لە سەرەتایترین نووسەری شانۆگەری تاجیدی و ئەوەیان بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی هونەری تراجیدی داناوە.

فرینیچوس ئەسینی ، لە تەمەنی لاویی دا دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە ، توانی گەلێک داهێنانی مەزن بخاتە ناو هونەری شانۆیی تراجیدی  یۆنانی ئەو سەردەمە ،  و لە شانۆکانی دا زۆر گرنگی داوە بە کارەکتەری کۆرس (جوقە) ، و ئەو کارەی بە لاوە گرنگ بووە.

وەکو دەریدەکەوێت کە فرینیچوس ئەسینی ،  مامەڵەی لەگەڵ میتۆلۆژیا و هەروەها بابەتی هاوچەرخدا کردووە ، ئەکتەرێکی جیاجیای بە جیا لە سەرکردەی کۆرس ناساند و بەم شێوەیە بناغەی دیالۆگی شانۆیی دانا ، بەڵام لە شانۆکانیدا وەک لە تراژیدیا سەرەتاییەکاندا بە گشتی توخمی درامی وەک نوێنەری کۆرس و سەما ، ژێر بە ژێر بوو بۆ توخمی لیریکەکە ، و هەروەها  بە پێی نووسەر سۆدا  ، کە فیرینیچوس یەکەم نووسەری شانۆ بووە  کاراکتەری مێینەی هێنایە سەر تەختی شانۆ ، کە پیاوان بە ماسک دەوری ئافرەتیان دەنواند ، و بەکارهێنانی تایبەتی لە پێترامەتری ترۆچایکی دا .

نووسەری ناودار ئەلیان یان کلاودیوس ئەلیانۆس ، دەربارەی فرینیچوس ئەسینی دا ، دەڵێت کە ئەو ئایەتە جەنگیەکانی فرینیچوس ئەسینی بوو  زۆر خەڵکی دەوڵە شاری ئەسینای هاندا بۆ بەرەنگاری دژی دەسەڵاتی داگیرکاری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی ، کە ئەوەش وای کرد فرینیچوس ئەسینی بکەنە ژەنەراڵ ، و بەڵام نەزانراوە ئایا لە جەنگەکاندا بەشداری کردووە .

فرینیچوس ئەسینی ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی ، وەکو: سبيس و  پۆلیفرادمۆن و فرینیچوس و کریتیاس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، و ئەمەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی فرینیچوس ئەسینی

فرینیچوس ئەسینی ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامە نووس ، نزیکەیی دەیان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، و بەڵام تەواوی دەقەکانەکانی  فەوتاون و لەناوچووە ، و بەڵام تەنها ناوی چەند بەرهەمێکی شانۆیی کە ژمارەیان نزیکەیی (9) شانۆیی بووە زانراوە ، کە ئەمانەن ناونیشانی ئەو دەقە شانۆیین کە تەنها ناونیشانەکانیان زانراوە ، وەکو: شانۆگەری گرتنی میلیتوس یان توڕەیی میلیتوس ، کە لە فێستیڤاڵی ساڵی (511پ.ز) ی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس (شاری دیۆنیسیا) بەو دەقە بەشداری کردووە ، کە توانی خەڵاتی یەکەمی  لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت ، و دواتر نمایش کردنی قەدەغە کرا ، و هەروەها ئەو شانۆییە باس لە گرتنی شاری میلیتوس دەکات ، لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ هارگۆسی میدی (خیانەتکارە بە ناوبانگەی کورد لە مێژوودا) ، کە گرتنی شاری میلیتوس لە سەرکوت کردنی شۆڕشەکانی شارەکانی ئەیونیای یۆنانی بوو بە دژی دەسەڵاتی داگیرکاری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی ، و شانۆگەری ئەو ئافرەتانەی فینیقیانیان دروست کرد لە ساڵی (476پ.ز) ، کە ئەو شانۆگەرییە نووسراوە لە پاش چوار ساڵ بوو تر ، لە دووەم جەنگی سالامس له ‌ساڵی(480پ.ز) له ‌نێوان سوپای ده‌وڵه‌ته‌ شاری ئه‌سینا و سپارتای گریک (یۆنان) ی به ‌سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ثیمیتۆکلیسی ئه‌سینایی و کوڕه‌که‌ی به ‌ناوی ژه‌نه‌ڕاڵ کیمۆن و ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌وریبیادیسی ئه‌سپارتایی و سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان به ‌سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر خشایار شای یه‌که‌م (485_465پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان و شاژنه ‌ئارتیمیسیای یه‌که‌م شاژنی ده‌وڵه‌ته ‌شاری کاریا و هاوژینی ئیمپراتۆر خشایار شای یه‌که‌م (485_465پ.ز) و شازاده‌ ژه‌نه‌ڕاڵ ئاریابیگنیسی برای ئیمپراتۆر خشایارشای یه‌که‌م (485_465پ.ز) و شازاده‌ مه‌رزه‌بان هه‌خامه‌نش مه‌رزه‌بانی ساترابی میسر، که ئەوەیش ‌برای ئیمپراتۆرخشایار شای یه‌که‌م (485_465پ.ز) بوو له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ داماسیثیمڤس ، به‌ڵام له ‌ئه‌نجام دا گریکه‌کان سه‌رکه‌وتن و سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان شکستی هێنا له ‌داگیرکردنی ناوچه‌ی پیلۆپۆننیزی گریک (یۆنان) ی ، کە ئەو شانۆگەرییە بیرهێنەوەی کە سەرکەوتنە بوو کە یۆنانییەکان بە دەستیان هێنا.

ناونیشانی شانۆ ناسراوەکانی تری فرینیچوس ئەسینی ، ئەمانەن:( ئەکتایۆن ، ئەلکستیس ، ئەنتایوس ، کچانی دانایوس ، میسرییەکان ، پلرۆنیا ، تانتالیس ) بووە ، کە تەنها زانراوە ئەوانە ناونیشانی دەقەکانیانە ، کە ناوەڕۆکەکان فەوتاون.

فرینیچوس ئەسینی ، لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە بەشداری کردووە ، ئەمەیش هەر وەکو شانۆ نامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی خۆی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، لە چەندین ڤێستیڤاڵ و ئاهەنگەکان ، کە توانی خەڵاتی یەکەمی  لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست بهێنێت ، و کە سەرجەم فێستیڤاڵەکان لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە ئەنجام دراوە.

 کۆچی دوایی فرینیچوس ئەسینی

فرینیچوس ئەسینی ، نەزانراوە  لە ساڵی چەندی سەدەی پێنجی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و هەروەها نەزانراوە لە تەمەنی چەندی ساڵی دا بووە کە وەفاتی کردووە ، بەڵام ئەوە زانراوە لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە