- لە رۆژى 24/3/1834 ویلیا‌م مۆریس (William Morris)، شاعیر و نوسەر و نیگاركێشى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/10/1896 لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە،
- لە رۆژى 24/3/1905 جون فیرن (Jules Verne)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسهرى فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (77) ساڵى بەنەخۆشى شەکرە لە شارى ئەمیان لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/2/1828 لە شارى نانت لە دایکبووە، لە ساڵى 1850 تاکو ساڵى 1905 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.
- لە رۆژى 24/3/1911 جۆزیف باربیرا (Joseph Barbera)، نیگارکێش و به‌رهه‌مهێنی ئه‌مریکی و داهێنه‌ری که‌سایه‌تیه‌کانی تۆم و جێری لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 18/12/2006 لە تەمەنى (95) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/3/1917 لور ده‌کاش، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی لە شارى بەیروت لەدایکبووە، لە رۆژى 12/10/2005 لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/3/1924 فه‌تحى غانم، رۆماننوس و نوسهرى میسرى له شارى قاهیره له دایكبووه، له رۆژى 24/2/1999 له ته‌مه‌نى (74) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 24/3/1926 داریۆ فۆ (Dario Fo)، شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و نیگاركێشى ئیتاڵى له ناوچه‌ى فاریزى له دایكبووه، له رۆژى 13/10/2013 له ته‌مه‌نى (90) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى میلان كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1997 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه.
- لە رۆژى 24/3/1938 ئه‌یان هاملتۆن (Robert Ian Hamilton)، شاعیر و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی و نوسهرى به‌ریتانی لە شارى کینگز لین لە دایبکووە، لە رۆژى 27/12/2001 لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/3/1945 سامییه ئه‌مین، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى له شارى قاهیره له دایكبووه، له رۆژى 2/8/2020 له ته‌مه‌نی (75) ساڵى به نه‌خۆشى كۆچی دوایی كردووه، له ساڵى 1967 تاكو ساڵى 2020 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه.
- لە رۆژى 24/3/1980 ستیف ماکوین (Steven McQueen)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە رۆژى 7/11/1980 تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سیوداد جواریز کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 24/3/2013 حسێن ئه‌مین، ئه‌دیب و نوسه‌ر و ئهكادیمیستى عێراقى له ته‌مه‌نى (88) ساڵى له شارى عه‌ممان له ئورده‌ن كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1925 له شارى به‌غداد له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/3/2018 ریم به‌ننا، ژنه گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری فه‌له‌ستینی لە تەمەنى (52) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ناسرە لە فەڵەستین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/1966 لە شارى ناسرە لە فەڵەستین لە دایکبووە.