پردێكى فرمێسك هه‌یه له‌گه‌ڵما ده‌ڕوا،
له ژێر پێڵوهكانمدا ورد ده‌بێ.
له ژێر پێسته فهخفوریهكهمدا :
سوارچاكێكى منداڵیى هه‌یه،
ئه‌سپه‌كه‌ى به سێبه‌رى لقى دره‌خت ده‌به‌ستێته‌وه،
به په‌تى (با) ده‌یبه‌ستێته‌وه.
به ده‌نگى پهیامبهرێكیش گۆرانیمان بۆ ده‌ڵێ:
(ئه‌رێ (با) وڕێنه ده‌كا؟
ئه‌رێ منداڵیى وڕێنه ده‌كا؟
ئه‌ى پردهكانى فرمێسك،
كه له ژێر پێڵوه‌كاندا ورد بوویت)
برووسك
برووسكێك ئاماژه‌ى پێدام و گریا و خه‌وت،
له دارستانى گوماندا خه‌وت.
نازانێ من كێم؟
نازانێ من گه‌وره‌ى تاریكیم.
برووسكێك ئاماژه‌ى دامێ و
گریا و خه‌وت:
له‌سه‌ر ده‌سته‌كانم خه‌وت.
له‌و ساته‌وه‌ى چاومى بینى.
به‌رد
من عاشقى ئه‌و به‌رده جوانه‌م:
له لۆچه‌كانیدا روخسارى خۆم بینى.
تیایدا شیعرى خۆم بینى بزر بووه.
ونبوون
ون ده‌بم، روخسارم بۆ سپێده و غوبار فڕێ ده‌ده‌م.
فڕێى ده‌ده‌م بۆ شێتى.
چاوه‌كانم له گیاوگۆڵ و ئاگرن،
چاوه‌كانم به‌یداخ و رۆیشتووهكانن.
ون ده‌بم، روخسارم بۆ سپێده و غوبار فڕێ ده‌ده‌م.
له كۆتایى رێگه‌دا له‌دایك ده‌بم،
هاوار ده‌كه‌م/ ده‌با رێگه و غوباریش له‌گه‌ڵما هاوار بكه‌ن:
ئه‌ڵڵا: چه‌ند جوانه ئه‌وه‌ى روخسارم ون ده‌كا،
چه‌ند جوانه ون بم و پڕ بم له ئاگر،
ئه‌ى قه‌بره‌كه‌م، ئه‌ى كۆتاییم له سه‌ره‌تاى به‌هاردا.
نهێنیم هه‌یه
تاوه‌كو به‌سه‌ر ماڵه جاڵجاڵۆكه‌دا بڕۆم:
نهێنیم هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر پێڵوهكانى خواوه‌ندێك كه نامرێ: بژیم
نهێنیم هه‌یه.
تا عاشق بم و له روخسار و ده‌نگى خۆمدا نیشته‌جێ بم:
نهێنیم هه‌یه تاوه‌كو ئه‌مه رووبدا
تاوه‌كو دواى مردنیشم، ره‌چه‌ڵه‌كم هه‌بێت.
دیالۆگ
- (له كوێ بوویت؟
چ تیشكێك له‌ژێر پێڵوه‌كانت ده‌گرى؟
له كوێ بوویت؟
نیشانمده.. چیت نووسیوه؟)
وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه. وشه‌یه‌كم نه‌ده‌زانى.
من هه‌موو كاغه‌زه‌كانم دڕاند، چونكه:
له‌ژێر هه‌ورى مهرهكهبدا ئه‌ستێره‌یه‌كم نه‌دۆزیه‌وه.
- (چ تیشكێك له‌ژێر پێڵوه‌كانت ده‌گرى؟
له كوێ بوویت؟)
وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه. شه‌و كوخێك بوو
كوخێكى قه‌ره‌جانه، گلۆپه‌كان تیره بوون و
منیش هه‌تاوێكى لاواز:
له‌ژێریدا زه‌وى خۆشاوى خۆى گۆڕى،
ونبووش چاوى كه‌وت به رێگایه‌كى درێژ.