- لە رۆژى 28/3/1868 مەکسیم گۆرکی (Максим Горький)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوسى و نوسەرى روسی لە شارى نیجنى نۆفگۆرد لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 18/1/1936 لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 28/3/1881 مودیست موسورسکی (Modeste Moussorgski)، موزیسیان و ئاوازدانەری روسی لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بترسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 21/3/1839 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 28/3/1936 ماریۆ ڤارگاس لیۆسا (Mario Vargas Llosa)، رۆماننوس و نوسه‌ر و ئهكادیمیستى پیرۆیى له شارى ئهریكۆیبا له دایكبووه، له ساڵى 2010 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه.
- لە رۆژى 28/3/1941 فیرجینیا وولف (Virginia Woolf)، ژنه رۆماننوس و چیرۆكنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ری ئینگلیزی له ته‌مه‌نى (59) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 25/1/1882 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 28/3/1943 سیرجى رخمانینوف (Sergei Rachmaninoff)، موزیسیانى روسى له ته‌مه‌نى (69) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى بیفرلى هیلز له ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 20/3/1873 له شارى فیلیكى نوفگورود له ئیمپراتۆریه‌تى روسیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 28/3/1955 خه‌یریه مه‌نسور، ژنه ده‌رهێنه‌رى عێراقى له شارى به‌غداد له دایكبووه.
- لە رۆژى 28/3/1969 عه‌بدولحسێن سبانتا، شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئێرانى له ته‌مه‌نى (61) ساڵى له شارى ئه‌سفه‌هان كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 4/6/1907 له شارى تاران له دایكبووه.
- لە رۆژى 28/3/1985 مارك شاگال (Marc Chagall)، شاعیر و شێوه‌كارى فه‌ره‌نسی روسی له ته‌مه‌نى (97) ساڵى له شارى سانت پول له فه‌ڕه‌نسا كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 7/7/1887 له روسیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 28/3/2009 موریس جار (Maurice Jarre)، موزیسیان و ئاوازدانهرى فەرەنسی له ته‌مه‌نى (84) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى لوس ئه‌نجلوس كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 13/9/1924 له شارى لیۆن له دایكبووه.