Slemany_Hafta.jpg

سلێمانى، دیدارى مسته‌فا به‌گى كوردى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى، به‌شى پایته‌ختى رۆشنبیرى دیدارى مسته‌فا به‌گى كوردى ئه‌نجامده‌دات.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/3/2021 كاژێر (2)ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵى چێوار له‌ ته‌لارى هونه‌رى له‌ شارى سلێمانى به‌ دروشمى (پایته‌ختى رۆشنبیریى جوانییه‌كانى نمایشده‌كات) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى، به‌شى پایته‌ختى رۆشنبیرى دیدارى مسته‌فا به‌گى كوردى به‌ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى به‌ڕێوه‌ببات.

ئه‌م دیداره‌ دواى چه‌ندین چالاكى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى دێت كه‌ له‌ رۆژى 25/3/2021 وه‌كو دەستپێكی كارەكانی هەفتەی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه‌.

Slemany_Hafta1


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە