Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/3

- له‌ رۆژى 29/3/1889 وارنه‌ر باكستر (Warner Baxter)، ئه‌كته‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى كولۆمبۆس له‌ ویلایه‌تى ئۆهایۆ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 7/5/1951 له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى بیفرلى هیلز له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/1891 ئیڤان گوڵ (Yvan Goll)، شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئه‌ڵمانى فه‌ڕه‌نسى له‌ شارى سینت دى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 27/2/1950 له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/1891 جۆرج سورا (Georges-Pierre Seurat)، نیگارکێش و وێنه‌گری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (31) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/12/1859 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 29/3/1902 حه‌سه‌ن شاكر شعاعی، شاعیرى ئێرانى له‌ شارى ئورمیه‌له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 25/7/1974 له‌ ته‌مه‌نى (72) ساڵى له‌ شارى ئورمیه‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/1935 ئه‌حمه‌د ته‌قیه‌دین، شاعیرى لوبنانى له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى له‌ شارى به‌یروت كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1888 له‌ شارۆچكه‌ى بعقلین له‌ شارى جه‌به‌ل لوبنان له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/1979 بكرى حه‌له‌بى، شاعیر و نوسه‌رى سورى له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى له‌ شارى حه‌له‌ب كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1910 له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/1955 برندان گلیسۆن (Brendan Gleeson)، ئه‌كته‌رى ئیرله‌ندى له‌ دبلن له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/1982 كارل ئه‌ورف (Carl Orff)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیان و نوسه‌رى ئه‌ڵمانى له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى میونخ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 10/7/1895 له‌ شارى میونخ له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/3/2009 موریس جار (Maurice Jarre)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌ ته‌مه‌نى (84) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 13/9/1924 له‌ شارى لیۆن له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە