کتێبی (ناوچەی سلێمانی ژیانی کۆمەڵایەتی - وشە و زاراوە لەبیرکراو) چاپ و بڵاوکرایەوە.
له درێژه‌ى زنجیره كتێبه‌كه چاپكراوهكانى پرۆژەی قەفتان، لەدووتووێی (164) لاپەڕەدا کتێبی (ناوچەی سلێمانی ژیانی کۆمەڵایەتی - وشە و زاراوە لەبیرکراو) له نوسینى (جەعفەر فەقێ ئەحمەد) چاپ و بڵاوکرایەوە.
نوسه‌ر سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا نوسیویهتى:
"لەم نووسینەدا زیاتر جەخت لەسەر ئەو ناو وشەو پیشانە دەکەینەوە، کە ئێستا هەڵوێراون و تاڕادەیەک لە بیرکراون، بۆیە هەموو ئەو ناو‌و وشەو پیشانەمان خستۆتە ناو دوو کەوانەوەو تاڕادەیەکیش هەوڵمانداوە راڤەیان بکەین و شیانبکەینەوە، بۆ ئەوەی خوێنەرو نەوەی نوێ و ئەوانەی دوای ئەو چینە بەکاریانهێناوە هاتونەتە ژیان، ئەو بابەت دەستگاو ئامێر‌و ئامڕازانەی لە کۆندا باوباپیرمان بەکاریان هێناون لە یادیان نەکەین و سودیان لێوەربگرین".