Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 31/3

- لە رۆژى 31/3/1596 رینیه‌ دیكارت (René Descartes)، فه‌یله‌سوف و موزیسیانى فه‌ڕه‌نسى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 11/2/1650 له‌ ته‌مه‌نى (53) ساڵى له‌ شارى ستۆكهۆڵم كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 31/3/1732 جۆزیف هایدن (Joseph Haydn)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى نه‌مساوى له‌ شارى روهه‌ر له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 31/5/1809 له‌ شارى فینیا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 31/3/1837 جۆن كونستابل (John Constable)، نیگاركێشى ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 11/6/1776 له‌ شارى سوفولك له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 31/3/1869 ئالان کاردیک (Allan Kardec)، فەیلەسوف و نوسەر و وەرگێڕ و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە تەمەنى (64) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1804 لە شارى لیۆن لەدایکبووە.

- لە رۆژى 31/3/1914 ئه‌کتافیۆ پاز (Octavio Paz)، شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسەرى مه‌کسیکى لە شارى مەکسیکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 19/4/1998 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مەکسیکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1990 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 31/3/1931 نیکیتا ستانیسکۆ (Nichita Stănescu)، شاعیر و وه‌رگێڕ و نوسه‌رى رۆمانى لە شارى پلۆیشت لە رۆمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1983 لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى بوخارست لە رۆمانیا لە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 31/3/1931 ئاده‌م حنین، نیگاركێشى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 22/5/2020 له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 31/3/1931 عومەر حجۆ، ئەکتەرى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/2015 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/3/1991 جەوهەر باپیر، ئەکتەر و دەرهێنەرى كورد لە تەمەنى (39) ساڵى لەشارى هەولێر لەیەکەم رۆژى کۆڕە و لەلایەن رژێمى بەعسى عێراق لەئەنجامی بەرگریکردنی وەکو پێشمەرگەیەک لەشاری هەولێر شەهید کرا، لە ساڵى 1952 لە شارى کەرکووک لە دایکبووە، نازناوى هونه‌ر‌ی (خدر لۆبیا فرۆش) بووه‌، لە ساڵى 1978 بۆ یەکەمینجار بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و بەشدارى لە شانۆیى (قەل و رووتە) کردووە لە دەرهێنانى تەلعەت سامان، لەماوەى کارکردنى هونەریدا بەشدارى لە (17) شانۆ و (9) بەرهەمى تەلەفزیۆنى کردووە.

- لە رۆژى 31/3/1995 سیلینا (سیلینا کنتانیا پیریز - Selena Quintanilla-Pérez)، ژنه‌ گۆرانیبێژی مه‌سکیکی- ئه‌مریکی لە تەمەنى (23) ساڵى لە شارى کوربۆس کریستى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/4/1971 لە شارى لایک جاکسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 تاکو ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/3/2009 سوڵتان شاعیر، شاعیر و ئه‌كته‌رى ئیماراتى له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1939 له‌ شارى عه‌جمان له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/3/2016 ئیمیری کیرتیش (Kertész Imre)، رۆماننوس و نوسه‌ری هه‌نگاری لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بۆداپست کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/11/1929  لە شارى بۆداپست لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە