jawhar-bapir.jpg

خدر لۆبیافرۆش، شه‌هیدێكى له‌بیرنه‌كراو

له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە رۆژی 31/3/1991 جەوهەر باپیر، ئەکتەر و دەرهێنەر و ده‌رهێنه‌رى كورد لە تەمەنى (39) ساڵى لەشارى هەولێر لەیەکەم رۆژى کۆڕە و لەلایەن رژێمى بەعسى عێراق لەئەنجامی بەرگریکردنی وەکو پێشمەرگەیەک لەشاری هەولێر شەهید کرا.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كاندیدا به‌ (خدر لۆبیافرۆش) ناوبانگى ده‌ركرد، لە ساڵى 1952 لە شارى کەرکووک لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 بەهۆى کارى باوکى لە شارى هەولێر چوونە بۆ شارى کەرکوک.

دواى چه‌ند ساڵێك ژیان له‌م شاره‌  لە ساڵى 1962 گەڕاونەتەوە شارى هەولێر و له‌وێ نیشته‌جێ بوونه‌.

لە ساڵى 1965 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى یەکەمى نموونەیى لە هەولێر تەواوکردووە، به‌ڵام لە ساڵى 1970 بەهۆى کارکردن وازى لە خوێندن هێناوە.

لە ساڵى 1978 بۆ یەکەمینجار بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و بەشدارى لە شانۆیى (قەل و رووتە) کردووە لە دەرهێنانى تەلعەت سامان، لەماوەى کارکردنى هونەریدا بەشدارى لە (17) شانۆ و (9) بەرهەمى تەلەفزیۆنى کردووە.

باوكى (3) سێ کچ بووە بەناوەکانى (نادیە، میدیا و مەهاباد).

 بەشێك لەبەرهەمەكانی:

شانۆگه‌ری پرسیار - نواندن

شانۆگه‌ری بووكی به‌فر - نواندن

شانۆگه‌ری گیچه‌له‌كانی حه‌مه‌ وه‌ی وه‌ی - نواندن

شانۆگه‌ری قه‌لای دم دم - نواندن

شانۆگه‌ری به‌ زۆر كراوه‌ به‌ دكتۆر- نواندن

شانۆگه‌ری مرۆڤ و ئازاره‌كانی - نواندن

شانۆگه‌ری ئادابا - نواندن

شانۆگه‌ری خزمه‌تكاریكی گوێرایه‌ڵ - نواندن

شانۆگه‌ری گولی نهینی

شانۆگه‌ری لۆ تیم ناگه‌ن

شانۆگه‌ری كانی مه‌له‌ك ڕێزان

شانۆگه‌ری حه‌مه‌دۆك

شانۆگه‌ری راشاموون

شانۆگه‌ری له‌ چله‌ی سیراجه‌دیندا

شانۆگه‌ری مۆله‌ت

شانۆگه‌ری شیته‌كانی ئه‌م رۆژگاره‌

درامای تاپۆحه‌قی چیه‌

درامای ئاسكه‌

درامای مۆرانه‌

درامای میوانی ناوه‌خت

درامای خاتوو كلاو زه‌ر

درامای قه‌لای دم دم

jawhar-bapir1


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە