Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/4

- لە رۆژى 1/4/1809 نیکۆلای گوگول (Никола́й Васи́льевич Го́голь)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسەری روسی لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/1852 لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/4/1868 ئیدمۆند رۆستان (Edmond Rostand)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى فه‌ره‌نسی لە شارى مارسیلیا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/12/1918 لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/4/1932 دیبى رینۆلدز (Debbie Reynolds)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ئێل پاسۆ لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 28/12/2016 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 1/4/1937 یه‌ڵماز گۆناى، ئه‌كته‌ر و دەرھێنەر و نووسەری  کورد، گوندی (قنجە)ی شارى ئەدەنەى باكورى كوردستان له‌ دایكبووه‌، له‌ ڕۆژی ٩/9/ ١٩٨٤ پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ پاریس كۆچى دوایى كردووه‌. بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت، خاوه‌نى چەندین خەڵاتی جیهانییه‌ له‌ بوارى سینه‌مادا، کە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیستیڤاڵی (کان) بوو لە ساڵى 1982.

- له‌ رۆژى 1/4/1980 یۆكۆ تاكیۆشی (Yuko Takeuchi)، ژنه‌ ئه‌كته‌رى یابانى له‌ شارى سایتاما له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 27/9/2020 له‌ ته‌مه‌نى (40) ساڵى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ گه‌ڕه‌كى شیبویا له‌ شارى تۆكیۆ كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌كانى یابان و له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی ڕۆڵی سه‌ره‌كى بینیوه‌ و (3) سێ جار بوه‌ته‌  خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌كادیمی بۆ سینه‌ما وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە