وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكردوه و سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى تا كاتێكى نادیار راگرت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان‌دا هاتووه: "وه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و به‌رچاو شه‌پۆلێكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه، به‌پێی هۆشدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت".
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانـهوه هه‌یه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزیدا سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی په‌یوه‌ست به سێكته‌ره‌كانی كاروباری وه‌زاره‌ت ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو جۆره چالاكی و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕێنمایی تازه ده‌رده‌كات".