- له رۆژى 3/4/1897 یوهانس برامس (Johannes Brahms)، موزیسیان و ئاوازدانهرى ئهڵمانى له تهمهنى (63) ساڵى به نهخۆشى شێرپهنجه لهشارى ڤینا له نهمسا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 7/5/1833 له شارى هامبۆرگ له دایكبووه.
- له رۆژى 3/4/1946 محهمهد حزرهددین، شاعیرى عێراقى له تهمهنى (88) ساڵى له شارى نهجهف له دایكبووه، له رۆژى 30/7/1857 له شارى نهجهف له دایكبووه.
- له رۆژى 3/4/1991 گراهام گرین (Graham Greene)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسهرى ئینگلیزى لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى فیفى لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/10/1904 لە دایکبووە.
- له رۆژى 3/4/1997 ئەحمەد شەماڵ (ئەحمەد مەحموودیان ئەحەی خولە سنەیی)، گۆرانیبێژى كورد لە شاری سلێمانی له تهمهنى (74) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە و هەر لەو شارەش نێژراوە، له ساڵی 1923 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، نازناوی خولە سنەیی لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، کە خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1953 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی 50 بۆ 60 بەرهەم بووە، وێڕای ژیانی سەختی خۆی، به کەسێکی دەم بە پێکەنین و قسەخۆش ناسراوبووە و خۆشەویستی خەڵک بووە، دوای کۆچى دوایکردنى چەندین بەرهەمى بە شێوازێکى نوێ نوێکراونەتەوە و موزیکى نوێى بۆ دانراوە، هەروەها چەند ڤیدیۆ کلیپێکیش بۆ بەرهەمەکانى کراوە.
- له رۆژى 3/4/2003 دریە ئەحمەد (حکمەت ئەحمەد حەسەن سەمرە)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/9/1923 لە دایکبووە، لە ساڵى 1942 تاكو ساڵى 1967 بهشدارى له کارى هونەریدا كردووه.
- له رۆژى 3/4/2006 محەمەد ماغوت، شاعیر و سیناریۆنوس و نوسهرى سورى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى دیمەشق به نهخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1934 لە شارى سلمیە لە سوریا لە دایکبووە، بە یەکێک لە پێشەنگەکانی شیعری پەخشان ئامێز دادەنرێت لە جیهانى عەرەبیدا، ههروهها بە یەکێک لەو گەورە نووسەرانە دادەنرێت کە بەشداری کردووە لە دیاریکردنی شوناس و سروشت و ئاڕاستەکردنی گۆڤاری "تشرین"ی سووریدا. كه ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێگەیشتن و دەرچوون و گەشەکردنیدا، کاتێک لەگەڵ چیرۆکنووس زەکەریا تامردا گۆشەیەکی ڕۆژانەیان دەنووسی، خێزانهكهشى بهناوى (سنیە ساڵح) شاعیر بووه.
- له رۆژى 3/4/2020 هێلین بۆلێک، ژنه گۆرانیبێژى تورک دواى (228) ڕۆژ مانگرتن لە خواردن له تهمهنى (28) ساڵى له زیندانێكى شارى ئهستهمبۆل گیانی لەدەستدا، له رۆژى 5/6/1992 له شارى دیاربهكر له دایكبووه، به هۆكارى ئهوهى حوکمەتی تورکیا لە ساڵی 2016 کار و چالاکییەکانی گروپی (یۆروم) ڕاگرت و کۆی بەرهەمە بڵاوکراوەکانیانی سڕیوەتەوە، کە زیاتر بە گۆرانییە شۆڕشگێڕانەکانیان ناسراون، لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپاوە بە تیرۆرست ناوزەند کراون، بە تۆمەتی ئەوەی کە گروپەکە پەیوەندییان بە شەڕڤانانی (DHKP)ەوە هەیە.