Hawsar_Axlaq.jpg

کتێبی هاوسەرایەتی و ئەخلاق، جارێکی تر چاپ دەکرێتەوە

کتێبی هاوسەرایەتی و ئەخلاق، لە نووسینی نوسەری دیاری بەریتانی (بێرتراند رەسل)ە کە لە ساڵی 1968 لە لایەن وەرگێڕی بەتوانای کورد (د.ئیبراهیم یونسی) لەژێر ناونیشانی (زناشوئی و اخلاق) کراوەتە فارسی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ لە ساڵی 2009 لەلایەن (دڵشاد خۆشناو و ئاسۆ ئیسلامپەنا)وە کراوەتە کوردی و وەکو یەکێک لە زنجیرە کتێبەکان یەکێتی ژنانی کوردستان لە سلێمانی له‌ دووتوێى (370) لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاو کراوەتەوە، ئێستا بۆ جاری دووەم لە لایەن کتێبخانەی فێربوون لە هەولێر بە دیزاین و چاپێکی نوێ و پێداچوونەوەیەکی تازە لە داهاتووی نزیک چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

رەسڵ لە ساڵی 1929 ئەم کتێبەی نووسیوە، لەم کتێبەدا ئەو سەردەمە بیرزڕای نوێ و تازەی هینایەگۆڕێ کە بەدڵی زۆر کەس نەبوو، بەڵام بەهۆی پرسی جیابوونەوەی لە ژنی دووەمی، مشتومڕێکی زۆری نایەوە، بەتێڕوانینی ئەو هەموو جۆرە ئەخلاقێک لە زیادەیە، بنەمای ئەخلاقی پراکتیکی پێویستە بۆ ژیان.


ئەم بابەتە 258 جار خوێندراوەتەوە