Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/4

- لە رۆژى 9/4/1626 فرانسیس بیکۆن (Francis Bacon)، فه‌یله‌سوف و نوسەر ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى میدلیسکن لە بەریتانیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 22/1/1561 لە شارى لەندەن لەدایکبووە.

- لە رۆژى 9/4/1821 بۆدلێر (چارلس بۆدلێر - Charles Baudelaire)، شاعیر و ره‌خنه‌گرى هونه‌رى و وه‌رگێڕو نوسه‌رى فه‌ره‌نسى لە شارى پاریس له‌ دایکبووە، لە ڕۆژى 31/8/1867 له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لەشارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1857 دیوانێکى شعرى چاپکردووە و چەندین نووسینى ڕەخنەیى هەبووە.

- لە رۆژى 9/4/1906 فیکتۆ فازاریلی (Victor Vasarely)، نیگارکێشی فه‌ره‌نسی لە شارى بیتچ لە کراواتیا لە دایکبووە، له‌ رۆژى 15/3/1997 لە تەمەنى (90) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

لە ڕۆژى 9/4/1922 کارل ئه‌مری Carl Amery (کریستیان ئەنتون مایر -  (Christian Anton Mayer، رۆماننوس و وه‌رگێڕ و نوسه‌ر و ئه‌كته‌رى ئه‌ڵمانى لە شارى میونغ لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، لە رۆژى 24/5/2005 تەمەنى (83) ساڵى لە شارى میونغ کۆچى دوایى کردووە، لەپاڵ کارى ئەدەبى کارى سیاسى کردووە ئەندامى دامەزرێنەرى پارتى سەوزى ئەڵمانى بووە.

- لە رۆژى 9/4/1945 عومه‌ر خورشید، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى میسرى  لە شارى قاهیرە لەدایکبووە، لە رۆژى 29/5/1981 لە شارى جیزەى میسر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/4/1954 دینیس کاید (Dennis Quai)، ئه‌کته‌رى ئه‌مریکی لە شارى هیوستنى میلایەتى تەکساس لە وڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/4/1964 سالحه‌ قاسین، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (85) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1878 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1904 تاکو ساڵى 1960 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/4/1979 قه‌مه‌ر خه‌له‌ف، ژنە ئەکتەرێکى سوری لە شارى حەلەب لە سوریا لەدایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/4/1976 شه‌مس (سابرین نەبیل عەسکەریى)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ له‌ دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/4/1981 (یه‌حیا تاهیر عه‌بدوڵڵا)، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى میسرى بە رووداوى هاتووچۆ لە رێگەى قاهیرە کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 30/4/1938 لە گوندى کرکى شارى ئەقسەر لە میسر لە دایکبووە.

- - لە رۆژى 9/4/1982 زوزو مازى (فتنە داود سلێمان ئەبو مازیە)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى قاهیرەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/12/1914 لە بەنى سویف لە مێر لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاكو ساڵى 1982به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كرووه‌.

- - لە رۆژى 9/4/1986 لایتن میسته‌ر (Leighton Meester)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژى ئه‌مریکى لە شارى فورت ورس لە ویلایەتى تەکسای لە ویلایەتى یەکگرتووەکانى ئەمەرکیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/4/1987 جیسى مکارتنى (Jesse McCartney)، گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە شارى نیوۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/4/1990 کریستین ستیوارت (Kristen Stewart)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و سینەماکارى ئه‌مریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/4/1998 ئیل فانینگ (Elle Fanning) ، ژنه‌ ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە شارى روکدیل لە ویلایەتى جورجیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/4/2003 لۆگان ویلیامز (Logan Williams)، ئەکتەرى کەنەدى لە کەنەدا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/4/2020 لە تەمەنى (17) ساڵى لە شارى پۆرت کوکۆیتلام لە کەنەدا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2013 لە تەمەنی (10) ساڵى به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/4/2012 فوئاد خه‌لیل، ئه‌کته‌رى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/7/1940 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 کۆلێژى ددانى تەواو کردووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

له‌ رۆژی 9/4/2018 سەعد محەمەد رەحیم، رۆماننوس و چیرۆکنووسی ناوداری عێراقی له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى لە نەخۆشخانەی بووژانەوەی دڵ لە سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، لە رۆژى 6/4/2018 لە رۆژی دووەمی چالاکییەکانی فێستیڤاڵى گه‌لاوێژدا لە تەوەری (وەرگێڕانی ئەویدی لەرووی رۆشنبیرییەوە) بە بابەتێک بەشداریی کرد بەناونیشانی (وەرگێڕانی ئەویدی و ساتی ئامادەنەبوونی رۆشنگەری)، لە رۆژی یەک شەممە 8/4/2018 لەکاتێکدا خۆی ئامادە کردبوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێتەوە بۆ شارى بەغدا بۆ ناو کەس و کارى، تەندروستیی تێکدەچێت و جەڵتەی دڵ لێیدەدات و رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێت، لە رێورەسمێکدا بە بەشداریی بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ و هەندێ‌ لە نووسەرانی تر و  کەسوکاری کۆچکردوو، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی، لە ساڵی 1957 لە شاری بەعقوبە لەدایک بووە، ژمارەیەک کتێبی لە بواری چیرۆک و رۆمان و لێکۆڵینەوەو رەخنەدا چاپكردووه‌، بە رۆمانی (کوژرانی پیاوە کتێبفرۆشەکە) ناوبانگی دەرکردوە و لە ماوەی ساڵێکدا (10) جار چاپکراوەتەوە، بەرهەمەکانى بۆ چەندین زمان وەرگێردراون، لەناویشدا چەند بەرهەمێکى بۆ زمانى کوردى وەرگێڕدراون.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە